شونی ڤاشتی Shuni Vashti ئەو کچە فۆتۆگرافەرەیە کە زۆر ئارەزوی گەشت کردنی هەیە، هەر لە رێگەی گەشتەکانییەوە چەندین دیمەنی جیاواز دەبینێت و دەبن بە سەرچاوەیەک بۆ بابەتی فۆتۆکانی. لە ئێستادا لە ئەندەنوسیا دەژی بەڵام لە گەشت کردن نەوەستاوە و پاش سەفەر کردنی بۆ رویا چەندین وێنەی سەرنج راکیش دەگرێت کە بریتین لە دیزاینی جۆراو جۆری پەنجەرەکانی شاری Irkutsk. وەک خۆی دەڵێت پێشتر بەو سێوەیە بیری لە جوانی پەنجەرە ناکردۆتەوە، بەڵام دیزاینە سەرنجڕاکێشەکانی پەنجەرە لەو شارەدا سەرنجی شونی ڤاشتی رادەکێشن. فۆتۆگرافەر باس لە تایبەتمەندی هەر یەک لەو پەنجەرانە دەکات کە وێنەی گرتون. لە هەندێک شوێندا سەرسامە بەو رەنگە زەرد وشین و سپییە کە بەیەکەوە بەکار هاتووە. پەنجەرەی کۆن بەرچاو دەکەوێت، بەلام وەک شونی ڤاشتی دەڵێت ئەو پەردەیەی کە لە ناوەوە هەڵواسراوە و لە پەنجەرەکەوە دەردەکەوێت دیمەنێکی دی بە پەنجەرەکە بەخشیوە. یاخود زۆر جار جوانی پەنجەرەکە لە تێکەڵ کردنی دیزاینی کۆن و نوێدایە. سەرچاوە: boredpanda.com