18/03/2015    23:32

"نامۆین بە خۆمان" 


Mwsîk

لە بەرواری ١٨ تا ١٩ ئەم مانگە باندی ئەمریکی Modest Mouse کۆنسێرتێک لە نیویۆڕک سازدەکات. ئەم کۆنسێرتە لە هۆڵی وێبستەر بەڕێوەدەچێت.
وادەی ئەم کۆنسێرتە لەگەڵ کارکردنی باندەکەدایە بۆ بڵاوکردنەوەی شەشەم ئەلبومیان بە ناوی "نامۆین بە خۆمان، Strangers to Ourselves."

بڵاوبونەوەی دوا ئەلبومی باندەکە لە ٢٠٠٧دا بوو بە ناوی "ئێمە مردبوین تەنانەت پێش ئەوەی کەشتییەکە نقوم بێت، We Were Dead Before the Ship Even Sank."

باندی Modest Mouse باندێکی رۆکی ئەمریکییەو لە ١٩٩٣ دروست بووە لەلایەن گۆرانیبێژ ئیساك بڕۆک Isaac Brock، درەمەر جێرمایا گرین Jeremiah Green و ئیریک جودی Eric Judy.

لە ئێستادا چەندین هونەرمەندی تر وەک Tom Peloso، Russell Higbee، Jim Fairchild، Lisa Molinaro ئەندامی باندەکەن.

سەرچاوە: nytimes.com


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw