ئامادەکردنی: ڕاز حەسەن دوای چەند مانگێک کارکردن و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە دیزاینی کافێکەدا، ئەمڕۆ بەرواری ١٩-٠٣-٢٠١٥ Café 11 جارێکی دی بە شێوازێکی نوێ پێشوازی لە میوانان کرد. شایەنی باسە بیرۆکەی Café 11 لە ٢٠١١ لە لایەن جەمال پێنجوێنی کاری لەسەر کراوە و لە ٢٠١٢دا تەواو بووە و چەند جارێک گۆڕانکاری لە دیزاینەکەیدا کراوە. لە ئێستادا جگە لەوەی کافێکە دیزاینێکی جیاوازتری هەیە، لە لایەن ستافێکی نوێوە بەڕێوە دەچێت و کاری تێدا دەکرێت. ڕۆژ ئازاد خاوەنە نوێکەی Café 11 تایبەت بە سولی ئۆن وتی: "جەمال پێنجوێنی فۆتۆگرافەرێکی سەرکەوتووە و کەسێکی هونەرییە. زیاتر گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هونەر و پیشاندانی شێوازێکی کۆنی شاری سلێمانی داوە، ئێمە ئەو بیرۆکەیەی ئەومان هێشتۆتەوە بەڵام بە ڕەنگاو ڕەنگ تر و فراوانتر." ڕۆژ ئاماژە بەوە دەکات کە کافێکە ئێستا شێوازێکی هونەری، ئەدەبی، مۆسیقی، کوردایەتی لەخۆ دەگرێت. وە ئەو کەسانەی کاری تێدا دەکەن پێکهاتوون لە١١ کەسی کوردی ئاوارەی سوریا کە هەریەکەیان لە خێزانێکن و پێشترکاریان نەبووە. ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئێستا خواردنەوە کحولیەکان زیاد کراوە، ڕۆژ ئازاد هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خەڵکێکی بیانی زۆر سەردانی کافێکە دەکەن. ئامادەکردنی: ڕاز حەسەن