لە کەرکوکەوە ئەمجارە بۆ هەولێر کاک "مەهدی حەسەن" درێژە بەم گفتوگۆیەمان ئەدات دوای سوپاس بۆ تەرخانکردنی کات لێی ئەپرسم:
شوان کەریم / پێش هەموو شتێک پێویستمان بە تێڕوانینی بەڕێزتە لەسەر ئاستی شانۆ لە هەولێر، گرفتەگەورەکانی شانۆ بەبۆچونی بەڕێزتان چین؟
مەهدی حەسەن / گرفتەكان دوو جۆرن . يان باشتر بڵێم دوولايەنه. لايەني بودجه و پشتگیری حكومه ت . كه له سالي پار 2014 ه وه ده ستي بيكردووه بۆ هاوكاری كاره شانۆييهكان . به لام ئەگەر باشتر تەماشای بکەین، ئەم کێشەیە هەر لە سەرەتای کابینەی یەکەوە هیچ هۆڵێک بۆ شانۆ دروست نەکراوە، هۆڵ بۆ شانۆ لە بودجە زۆر گرنگترە لەبەر لایانی تەکنیکی باش، هۆڵ ئەو شوێنەیە کە وەرگری شانۆیییەکان لەوێ نمایشەکان لە ستاف و ئەکتەر وەردەگرن، کە هۆڵ باش نەبوو کاریگەری لەسەر وەرگرتنی نمایشەکە دەبێت، هۆڵ خاڵی بەریەککەوتن و کۆتایی هەوڵەکانی نمایشە، ئەو خەونە جوانانەی دەرهێنەر و ماندووبوونی ئەکتەر و ستافەکەیە، ئێمەی شانۆکار لێی بێبەشین، لایانی دووەم، دروستکردنی ستاف، یان کۆکردنەوەی ستافەکە، ئەمڕۆ بۆتە کێشەیەکی زۆر گەورە کە خاڵی یەکەم هۆکارە. تیڤییەکان هۆکارن ئەکتەرێکی زۆر لەم کەناڵانە سەرقاڵی کارکردنن کە هەقی زۆریانە لەبەر موچە لەوێ کاردەکەن، و لایانی دەرونی خراپی هونەرمەندان بەهۆی بارودۆخی شەڕ و سیاسیی کوردستان کێشەیەکی زۆر گەورەیە.
شوان کەریم / لە پایتەختی هەرێمێک کێشەی هۆڵ بۆ ماوەی چەندین ساڵ جێگای پرسیاری زۆرە .بۆ نمونە وەزیرەکان و ڕاوێژکارانی لە هەولێرا دەست بەکار بوون و هەن، چۆن ئەمە کێشە نیە لایان؟ کە ئەچن بۆ سەیری نمایشێک چۆن کێشەی هۆڵەکان نابینن؟ یان هەر سەردانی شانۆ ناکەن؟ لە گفتوگۆکانی پێشودا زۆر لەسەر بێئاگایی دەسەڵات بەرامبەر شانۆ دواوین با ئەمانەش بخەینە سەر ئەو خەرمانە.کاک مەهدی وەک ئاستی فکر و ڕوانینی نۆێ لە شانۆدا چۆن ئەبینن؟
مەهدی حەسەن / هەوڵدان بەتایبەت لە ڕوانگەی فکری هەموو ئەو نمایشانەی کە دەکرێن دەتوانم بڵێم زۆرینەی دەقەکان وەرگێڕدراون، واتە ئەدەبی بێگانەن، لەوێش زۆرینەی خطابی فکری هەن، بەڵام ڕوانگەی دەرهێنەرانی کورد چییە بۆ گەیاندنی ئەم فکرە، بۆیە من دەڵێم هەن و ناتوانم بڵێم زۆربەیان، چۆن کاری شانۆیی وا دەبینرێت نەک فکرە بگرە هەق نییە نمایش بکرێت، شانۆکاری کورد لە هەوڵدانە، بەڵام هەست دەکەم هەوڵەکان کەمدەبنەوە دەتوانم بڵێم شانۆکاری کورد بەجۆرێک لە جۆرەکان توشی تەمبەڵی هاتووە.
شوان کەریم / كاك مەهدی لە سلێمانی و لە هەولێر کۆمەڵێک شتی هەزەلی خراپ نمایش ئەکرێت بە ناوی کۆمیدیاوە. ١.ئەمە لە غیابی شانۆکاری جدیەوە نیە؟ ٢،ڕەخنەگر و تیۆری زانەکان کاتێک کارێکی جدی ئەبینن هەر هەمان شەو ئەبێت لەسەری بنوسن بەڵام کەسیان وشەیەکیان نیە لەسەر ئەم ئەتکردنانەی شانۆ بۆ ؟
مەهدی حەسەن / لە مێژووی مرۆڤایەتی کۆمیدیا وجودی هەبووە، من پێمباشە هەبێ، چون لە وڵاتێکین هەموو ژیانمان کەئابەیە ناخۆشییە، کۆمیدیا با هەبێت، ئەوەی کێشەیە شانۆکارە جدییەکانە کە هەمیشە دەبێ شانۆکاری جدی لەپێش ئەوان بن کەچی نەک لە پێش ئەوان ئەوەی من دەیبینم لە تەنیشتیان ناڕۆن، وەک باسم کرد شانۆکارە جدیەکان تەمبەڵ بوونە ڕەخنەگرەکانمان نە لەسەر کۆمیدیا نانووسن بگرە ئەوان زۆرجار مجامەلەی زۆرێک لە شانۆکاران دەکەن، ئەو شانۆکارانەی کاری خراپ و ئاست نزم پێشکەش دەکەن، ئەوان زۆر جار هیچ ناڵێن گوایە ئەو ئیشە هی ئەوە نییە قسەی لەسەر بکەن مجامەلەی هەندێکیش دەکەن هێشتا شانۆییەکە نمایش نەکراوە بابەتەکەی ئامادەیە و نووسراوە، غیابی ئەوانە، شانۆکارە جدییەکان کارەکانیان ون دەبێ
شوان کەریم/ سەندیکا و ڕێکخراوە هونەریەکان چۆن ئەبینیت؟ لەم هەموو کێشانەدا هیچ هەڵوێستێکی پۆزەتیفیان جێگای قسەکردنە؟
مەهدی حەسەن /هیچم نەدیتییە تا قسەی لەسەر بکەم
شوان / کاک مەهدی من وەک کەسێکی دوور لە هەولێر، ئەگەر بپرسم لەکام شارەی باشور زۆرترین ۆرکشۆپ .سەردانی گروپی دەرەوەی وڵات..زۆرترین بودجە بۆ شانۆ.بونی هەیە، لەوانەیە زۆرینە بڵێن هەولێر .لەگەڵ ئەمانەشدا پەیمانگا و ئەکادیمیاشی هەیە.پێت وانیە ئەبوو بەپێی ئەم شتانە بوایە ئاستی شانۆ لە هەولێردا باشتر بێت؟
مەهدی حەسەن /ڕاست دەکەیت دەبوو زۆر باشتر بووایە
شوان کەریم /ماندوم کردیت بمبەخشە، لەکۆتاییدا کاک مەهدی گەر وتەیەکت هەبێت، پاشان شانۆکاری داهاتوم بۆ گفتو گۆیەک بۆ دەستنیشان بکەیت.
مەهدی حەسەن / زۆر شت هەیە قسەیان لەسەر بکەم یان بکەین، لەهەمووی گرنگتر، حوکمەتە بەخۆیدا بچێتەوە و بەرنامەی هەبێ بۆ شانۆ، لەویش گرنگتر شانۆکار بەخۆیدا بچێتەوە، ئەبێ تاقەتی هەبێ و ئەو تەمبەڵییە بەجێ بهێڵێت، بۆ گفتوگۆی داهاتوو پێشنیاری شانۆکار "کرمانج موستەفا" دەکەم لە دهۆک.

