فیستیڤاڵی مەقام لە ئازەربیجان بۆ جاری چوارەم کرایەوە

22/03/2015    22:59

فیستیڤاڵی مەقام لە ئازەربیجان بۆ جاری چوارەم کرایەوە 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب

لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربیجان لە 19.3.2015 چوارهەمین "ڤیستیڤاڵی مەقام" کرایەوە. بە بەژداری چەندین گروپ و موزیسیانی جیهانی. لەساڵی 2003 دا مەقام چۆتە نێو لیستی یونسکۆی بۆ کلتوری جیهانیەوە.

رێکخەری فیستیڤاڵەکە فەرەنگیز عەلی زادە لە هەمانکاتدا وەک نوێنەری یونسکۆ بۆ کاری خێرخوازی دەبینرێت دەڵێت: "ئەمە چوارهەمین جارە ئەم فیستیڤاڵە دەکرێتەوە، هەموو دوو ساڵ جاریکە، ئەم فیستیڤاڵە ساڵ بەساڵ زیاتر گرنگی پێدەدرێت، رۆژانە نامەو ئیمێلمان بۆ دێت لەلایەن موزیسیانە جیهانیەکانەوە"

یەکێک لە ئەستێرەکانی مەقام خوێندن کە بەژداری کردبو، گۆرانیبێژی ئیرانی عەلی رەزا قوربانی دەڵیت:" مەقام لە ئازەربیجان و تورکیا و ئێران و ئێراق دەوترێت. ئەم شیوازە لە موزیک پەیوەندی بەم ناوچەیەوە هەیە. ئەم شیوازە لەموزیک لە کۆندا نەنوسراوەتەوە، بەڵکو لە نەوەیەکەوە بو نەوەیەکی تر ماوەتەوە."

بەژداری کردنی عەلی رەزا لەگەڵ کۆمپۆنست سامان سەمیمی دابو کە لەم دوایەدا ئەلبومێکیان بلاو کردوە بەناوی "سودایی درد"، کە زیاتر باس لە خۆشەویستی یەزدان و تەسەوف دەکات.
خانمە گۆرانیبێژ و موزیسیان نەتیڤان هەسەنۆڤا یەکێک لەبەژداریەکان لە فیستیڤالەکەدا دەلێت: فێربونی مەقام هەر لە منداڵیەوە دەستپێدەکات، من هەر لە حەوت ساڵیەوە فێری ئامێری قانون بوم."

فیستیڤاڵی باکۆ بۆ مەقام ئەمساڵ لەسەر شەرەفی موزیسیانی جازی ئازەربیجان واقیف مستەفا زادە کرایەوە، واقیف موستەفا زادە کارەکانی بەوە بەناوبانگە کە موزیکی ئازەری لەگەڵ مویکی جازی تێکەڵ کردوە.

سەچاوە: euronews


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw