ڕوداوە هەواڵسازەکانی مۆسیقای ئێران لە ساڵی ڕابردو

23/03/2015    23:33

ڕوداوە هەواڵسازەکانی مۆسیقای ئێران لە ساڵی ڕابردو 


Mwsîk

لە فارسییەوە: سوبحان یەعقوب

ساڵی ڕابردوو کۆمەڵێک پێشهاتی گەورە و بچوک هاتە بەردەم هونەر و کلتور لە ووڵاتی ئێران کە هەر یەکە و کاردانەوەی خۆی هەبو لە سەر مۆسیقای ئەو ووڵاتە. لە مردنی موحەممەد ڕەزای لوتفیەوە لە دەستپێکی ساڵەوە تا مردنی مورتەزا پاشایی لە ناوەڕاستەکانی ساڵ.

زۆربونی  ڕێژەی ئیلغا کردنەوەی کۆنسێرتەکان هەروەها پێشگیری کردن لە ئامادە بونی ژەنیاری ژن، ئامادە بونی شێوە جیهانییەکانی وەک گیتار هەروەها ئامادەبونی گروپێکی ئەمریکی لە فیستیڤاڵی فەجر، ئەم بابەتە ئاماژەیەکە بە ڕوداوە گرنگەکانی بواری مۆسیقای ساڵی ڕابردوو..

ژەنیاری و گۆرانی وتنی ژنان

چپەچپی پێشگیری کرن لە نواندنی ژنان هەر لە سەرەتاکانی ساڵەوە دەبیستران.
لە ساڵانی ڕابردوشدا چەند کۆنسێرتێک لە تەبرێز وەکو کۆنسێرتی هومایۆنی شەجەریان بەهۆی هەبونی ژەنیاری ژنەوە ڕەفز کرانەوە، بەڵام شەپۆلی لابردنی ژەنیارانی ژن لە ناوەڕاستی هاوینەوە دەستی پێکرد و وای لێهات کە ڕاگەیاندنەکان لەگەڵ دەرهێنەرەکانی ١٣ شار کەوتنە گفتوگۆ کە ئامادە نین ژنان بەشداری پێبکەن لە کۆنسێرتەکاندا وەکو ژەنیار.



ئیلغا کردنەوەی کۆنسێرتە مۆسیقیەکان

جێبەجێ کردنی کۆنسێرت لە دەرەوەی تاران بەردەوام بۆ هونەرمەندەکان و وەزارەتی ئیرشاد کێشەی ناوەتەوە، دەست تێوەردانی پێش نوێژەکانی شارەکان کە کۆمەڵێک خەڵکی توندڕەویان لە دەوردا هەیە هەنێ ئاستەنگی خستۆتە بەردەم دەرهێنەرەکان، ئەو ئاستەنگیانەی کە خەون و پشودانی لە هونەرمەندەکان ستاندۆتەوە و هەردەم ئەیانخاتە بەردەم هەڕەشەیەکی گیانی و داراییەوە، لە ساڵی ڕابردوودا ئەو کۆنسێرتانەش کە مۆڵەتیان هەیە ئیلغا کراونەتەوە لە بەناوبانگترینیان کۆنسێرتی عەلی ڕەزا قوربانی بو لە شاری چناران  .

لەبەر ئەمەش بو کە هونەرمەندەکان لە ماڵی هونەری کۆبونەوە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خۆیان لەم بارەوە دەرببڕن و چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.



ڕێژەی کۆنسێرتەکان بەرزبونەوە

ئەگەر چی ئاماری وردی ژمارەی کۆنسێرتەکانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ڕێکخراوە ڕەسمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام بە پێی وتەی یەکێک لە ئاوازدانەرە دیار و گەنجەکان (ئیحسانی زەبیحی فەر- سەرپەرەشتیاری گروپی چوارینەکان) ، ١٦٠٠ مۆڵەت لە سەردەمی سەرۆکایەتی ڕۆحانی لە ماوەی ١٩ مانگدا بە بەراورد بە سەردەمی سەرۆکایەتی کردنی ئەحمەدی نەژاد کە لە ماوەی٨ساڵی سەرۆکایەتیدا تەنها ٤٠٠ مۆڵەت دراوە ڕێژەیەکی بەرچاوی تۆمارکردوە.

ئەم کۆنسێرتانە هی کەسایەتییە دیارەکانی بوارە جیاوازەکان بوون لە بواری فۆلکلۆریدا (حافزی نەزەری، هومایونی شەجەریان،وەحیدی تاج،عەلی ڕەزای قوربانی) وە لە بواری پۆپ دا (موحەممەدی ئەسفەهانی،بنیامینی بەهادوری،مازیاری فەلاحی،ئیحسانی خواجەمیری). هەروەها گروپی لیان وە گروپی سیروانی خوسرەوی بوو کە کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لە ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و بیانییەکاندا هەبوو.

بەڵام بەم ڕێژەیەش ئیلغا کردنەوەی کۆنسێرت لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەحمەدی نەژاد دا ڕوی نەدا.



 ژمارەی پێوانەیی ئەلبومی حافزی نازەری

بڵاو بونەوەی ئەلبومی (نەوتراو) لە ئەمریکاو ئەوروپا بو ، ئەم ئەلبومە ئاواز دانەرەکەی حافزی نازری بو وە باوکی شارامی نازری تیایدا بەشداری کردوە. ئەلبومەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ڕیزبەندی پڕفرۆشترین ئەلبومی مۆسیقای کلاسیکی جیهاندا بووکە لە جۆری خۆیدا ژمارەیەکی پێوانەیی بوو بۆ مۆسیقای ئێرانی کە دەر هێنەرەکەی کۆمپانیای بەناوبانگی سۆنی بوو.



ڕاوەستاندنی فێرکردنی مۆسیقا لە ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان

لە سەرەتاکانی ساڵی ڕابردوەوە دەنگۆی ڕاوەستاندنی فێرکردنی مۆسیقا لە ناوەندەکان بڵاوبویەوە ، بەڕێوبەرایەتی ناوەندی ڕۆشنبیری تاران ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی قەرار وایە فێرکردنی مۆسیقا بکرێتە ڕەسمی و لە دەستی ڕێکخراوەکاندا نەمێنێت.
بەڕێوبەری ماڵی مۆسیقای ئێران لە ڕۆژەکانی کۆتایی ساڵدا لە دانیشتنی تایبەت بە پشتگیری کردن لە گروپە مۆسیقیەکان بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە خەمساردی لایەنی بەرپرس .



 وەفاتی کەسە دیارەکانی مۆسیقای ئێران

مردنی موحەممەد ڕەزای لوتفی و مورتەزای پاشایی لە هەندێ لایەنەوە جیاواز بو و کاردانەوەی جیای بە دوای خۆیدا هێنا. لوتفی لە سەرەتای زانینی کە توشی شێرپەنجە بوە تا وەفاتی گەورەکانی مۆسیقای توشی شۆک کرد، یەکێک بو لە گەورەکانی مۆسیقا وە گرنگترین کەسایەتی هونەری بو لە ٣٠ ساڵی ڕابردودا.

وەفاتی مورتەزا پاشایی شکۆمەند تر بوو لە وەفاتی لوتفی ، ئامادە بونی دەیان هەزار کەس لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا و دانانی پرسە ی خۆڕسک لە شارە جیاوازەکان و بە جۆرێک ڕاگەیاندنی ماتەمێنی گشتی جەوێکی وای خوڵقاند کە بووە جێی سەرەنجی شارەزایان و پسپۆڕان.





سەرچاوە: BBC Persia

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw