ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
نووسەر و وەرگێڕی ناسراو "عەلی عوسمان یاقووب" کتێبێکی گرنگی ئەکتەر و دەرهێنەری گەوڕەی ڕووس "مایکڵ چێخه‌ف (١٨٩١ـ١٩٥٥) " بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێت و بڕیارە لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە بڵاوبکرێتەوە، کتێبەکە بریتییە لە "چه‌ند وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌کته‌ری لێهاتوو" ئەم کتێبەی چێخەف یەکێکە لە کتێبە گرنگەکانی و لە ڕوی تیۆرییەوە بایەخی خۆی هەیە لە تەواوی دنیادا و لە بەشێک لە ئاکادیماکانی شانۆ لە جیهاندا، دەخوێندرێت.
لەبارەی ناوەڕۆکی ئەم کتێبەوە "عەلی عوسمان یاقووب" بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" ئەم کتێبە بریتییه له کۆمه‌ڵێك وانه‌ی زۆر گرنگ و چه‌ندین مه‌شقی شانۆیی، که مایکڵ چێخه‌ف له ساڵی١٩٤١له ستۆدیۆکه‌ی خۆی له نیویۆرك پێشکه‌شی ژماره‌یه‌ك ئه‌کته‌ری لێهاتووی کردوون. مه‌به‌ست له‌و وانانه، ئاماده‌کردن و مه‌شقپێکردنی ئه‌کته‌ری لێهاتووه له‌سه‌ر ته‌کنیك و فه‌لسه‌فه‌ی نواندنی خۆی، که له سه‌ره‌تادا سه‌رچاوه‌که‌ی له کارکردن له‌گه‌ڵ ستانیسلاڤسکییه‌وه وه‌رگرت، به‌ڵام دواتر بوو به ڕێچکه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، که تین و توانایه‌کی تازه و داهێنه‌رانه‌ی تێدا به‌رجه‌سته بوو."
وتیشی" چێخه‌ف، که ستانیسلاڤسکی به "قوتابییه‌کی زیره‌ك و بلیمه‌تی [خۆی]" ئاماژه‌ی بۆ کردووه، له‌م چه‌ند وانه‌یه‌دا، وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێکی به‌هێز و سه‌رنجڕاکێش، هه‌روه‌ها مامۆستایه‌کی نواندن ده‌رده‌که‌وێت. له‌ژێر ناونیشانه‌کانی"جووڵه سایکۆلۆژییه هێمائامێزه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته"، "وێناکردن"، "نواندنی به‌رده‌وام"، خستنه‌ڕووی مێتۆده‌کانی مه‌شقی جه‌سته‌یی‌ــ ده‌روونی، نواندنی سه‌رپێی بێ خۆئاماده‌کردن و بێ بیرلێکردنه‌وه، پشکنینی دیمه‌نی شانۆیی، هه‌روه‌ها پرسیار و وه‌ڵام، به‌رده‌وام پرسیار له هۆکار و بنه‌ماکانی لێهاتوویی ئه‌کته‌ر و پێداگریی له‌سه‌ر بایه‌خی مه‌شقکردنی ئه‌کته‌ر ده‌کات بۆ ئه‌مڕۆی شانۆ."
میکایل ئەلیکساندرۆڤیچ چێخەف لە ساڵی ١٨٩١ لە دایکبووە، ئەکتەر و بەرهەمهێن و نوسەری روسی-ئەمریکییە. تەکنیکەکانی نواندنی چێخەف لەلایەن هەندێک لە ئەکتەرەکانی وەک "کلاینت ئیست ود، مارلین مۆنرو و یوڵ براینەر" بەکارهاتوون. کۆنستانتین ستانیسلاڤسکی، چێخەف وەک باشترین و زیرەکترین خوێنکاری خۆی ناودەبات. لە هەمانکاتدا برازای شانۆنامە نووسی گەورەی ڕوس ئەنتۆن چێخەڤە. لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرەکی ئەکتەر بووە، بەڵام هەندێک هەوڵی بۆ فیلمیش داوە.
