ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا نووسەر وەرگێڕ "سەباح ئیسماعیل" دوای وەرگێڕانی ڕۆمانی "میرنامە" دووەمین ڕۆمانی ڕۆماننووسی بەڕەچەڵەک کورد "جان دۆست" بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێت. "عەشقی وەرگێڕ" دووەمین ڕۆمانی "جان دۆست"ـە کە "سەباح ئیسماعیل" بۆ زمانی کوردی وەریدەگێڕێت و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا "ناوەندی غەزەلنووس" چاپ و بڵاویبکاتەوە، بابه‌تی ئه‌م ڕۆمانه كاركردنه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیریی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا. جان دۆست، سەبارەت بە ڕۆمانی "عەشقی وەرگێر" دەڵێت " ئه‌وده‌می ده‌ستم به‌نووسینی ڕۆمانی "عه‌شیقی وه‌رگێڕ" كرد ویستم ده‌نگم به‌ڕووی تاریكی‌دا به‌رزبكه‌مه‌وه، خواستم مۆمێك له‌شه‌وی توندڕه‌ویدا گڕبده‌م و چه‌ند دڵۆپه مه‌ره‌كه‌بێك به‌سه‌ر ئاگری ده‌مارگیریدا بپژێنم. ئه‌م ڕۆمانه‌م ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ په‌نابردن بۆ ئاوه‌ز و دانایی، له‌سه‌رده‌مێكدا خه‌ریكه ده‌بێته دارستانێكی وشك و ئاگری توندڕه‌وی لووشی ده‌دات. ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ڕیشه‌كێشكردنی یه‌كتر له ناسنامه‌ی جیاجیادا ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه. جه‌نگه‌یلێك به‌یه‌كجاری ده‌نگی ئاوه‌زی تێدا ونه، بگره ده‌توانین بڵێین ئاوه‌ز به‌یه‌كجاری له‌ده‌سه‌ڵات دوورخراوه‌ته‌وه و وه‌لانراوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و غه‌ریزه ئاژه‌ڵیییانه‌ی له‌پڕ بێداربوونه‌وه و له‌ژێر خۆڵه‌مێشه‌وه ده‌رهاتن. ئایا ده‌كرێت دوور له‌شه‌ڕ ئاینه‌كان دیالۆگ بكه‌ن و نه‌ته‌وه‌كان نزیك ببنه‌وه؟ ئه‌مه‌یه ڕۆمانی "عه‌شیقی وه‌رگێڕ" ده‌یه‌وێت به‌رسڤی بداته‌وه." سەبارەت بە بابەتی ڕۆمانی "عەشقی وەرگێر"، "سەباح ئیسماعیل" وەرگێڕی ڕۆمانەکە بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند " بابه‌تی ئه‌م ڕۆمانه كاركردنه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیریی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، به‌زمانێكی شیعری ڕابردوو به‌كارده‌هێنێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئێستا، ئیدی له ڕۆمانه‌كه‌دا ڕابردوو ده‌بێته ئێستای خوێنه‌ر. ڕۆمانه‌كه باس له كۆمه‌ڵێك نه‌وجه‌وان ده‌كات هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌شیشێكدا به‌مه‌به‌ستی بوون به‌وه‌رگێڕ و فێربوونی زمانی لاتینی و ئیتاڵی ڕوو له ڕۆما ده‌كه‌ن. ئیدی ملی ڕێی گه‌شتێكی هات و نه‌هاتی پڕ له مه‌ترسی ده‌گرنه‌به‌ر. هه‌ڵبه‌ت بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن دنیایه‌كی نوێ، جیاوازتر له‌وی خۆیان چاوه‌ڕوانیان ده‌كات. " چه‌ند خوله‌كێك تێپه‌ڕین، بینیمان كه‌شتییه‌كه ڕێی خۆی له‌ده‌ریاكه‌دا گرتووه، به‌ره‌وپێش ده‌چێت و له به‌نده‌ره‌كه دوورده‌كه‌وێته‌وه، ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی سپیی به‌سه‌ره‌وه‌بوو خاچێكی سووری له‌ناوه‌ڕاستدا بوو، له‌كاتێكدا داسه‌مانگی مزگه‌فته بچووكه‌كه‌ی ته‌نیشت به‌نده‌ره‌كه په‌یتاپه‌یتا بچووك ده‌بووه‌وه". ڕونیشی کردەوە " وێڕای ئه‌و جیاوازییه شاراوه‌یه‌ی له ڕۆمانه‌كه‌دا به‌دی ده‌كه‌ین، بۆ نموونه: كاتێك عه‌شیقی هه‌رزه‌كار ده‌یه‌وێت ئیسته‌ری جوو بخوازێت، دایكی له‌سۆنگه‌ی جووله‌كه‌یییه‌كه‌یه‌وه ڕه‌تیده‌كاته‌وه. هه‌رچی باوكییه‌تی له‌به‌ر هۆكاری چینایه‌تی قبووڵی ناكات. له‌لایه‌كی تره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زانایانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و موفتییه‌كانی ڕێگه به‌موسوڵمانان ناده‌ن سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ناویان ناوه خانه‌ی كفر و قایل نابن كه‌سی موسوڵمان له‌نێو بێباوه‌ڕاندا نیشته‌جێ ببێت. ناوی "یوحه‌نای ئه‌نتاكی" له عه‌شیقی موسوڵمان ده‌نێن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه وێنه‌یه‌لێك له لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئاینه‌كان ده‌بینین، كه بۆ ئه‌م ڕۆژگاره مایه‌ی سه‌یر و جێگه‌ی تێڕامانن! ئه‌مه‌ش له‌سۆنگه‌ی ئه‌و ده‌مارگیری و زه‌بروزه‌نگه‌ی ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ملیۆنان مرۆڤ بوونه‌ته قوربانیی ئه‌و ناكۆكییه مه‌زهه‌بی و ئاینییانه. كه‌چی وێڕای جیاوازیی ئاینه‌كان و ناكۆكییان دژ به‌یه‌كتر، ئه‌وه ئه‌وینه له‌مپه‌ری ئاین و نه‌ته‌وه و سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت. "... ئه‌وه یه‌كه‌مین ماچی من بوو. ماچێك بوو پرسیاری ئاینی هیچ یه‌كێكمانی نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی منی له‌و دوورده‌خسته‌وه و ئه‌وی له من دوورتر ده‌كرد نه‌هێشت. هه‌رچی ڕق و كینه‌م له جوو و جه‌سته‌ی گڵاویان هه‌بوو نه‌ما، وه‌كو له مناڵی بیستبوومان بۆنی زه‌رنیخ و بۆگه‌نی و ئاوده‌ست و گه‌وڕی به‌رازیان لێدێت". ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد " ئه‌م ڕۆمانه بزاڤی وه‌رگێڕانمان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه ده‌خاته به‌رچاو له‌گه‌ڵ پێگه‌ی گرینگ و پڕ بایه‌خی وه‌رگێڕه‌كان و ئه‌ركی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌رگێڕ له‌گشت سه‌ره‌ده‌مه‌كاندا، وه‌كو ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندی و لێكگه‌یشتنی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌مین و بنیاتنه‌ری پردێلێك ڕق و جه‌نگه‌كان وێرانیان كردوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه كتێبی یه‌كه‌مه و له ڕۆمانه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیار به‌بێ وه‌ڵامی ماونه‌ته‌وه، نووسه‌ر ده‌كۆشێت له كتێبی دووه‌مدا وه‌ڵامی نوێ بۆ پرسیاره له‌مێژینه‌كان بدۆزێته‌وه." جان دۆست ساڵی 1965 له كۆبانی له‌دایك بووه. له زانكۆی حه‌له‌ب به‌شی بایۆلۆژیی ته‌واو كردووه. له ساڵی 2000ـه‌وه له ئه‌ڵمانیادا ده‌ژێت. به‌شیعر ده‌ستی پێ كرد و یه‌كه‌مین دیوانی (قه‌ڵای دمدم) ساڵی 1991 له ئه‌ڵمانیا و پاشان له هه‌مان ساڵدا له ئه‌سته‌نبووڵ بڵاوكرده‌وه. هه‌روه‌ها (دیوانی جان)ی له دوبه‌ی و ئه‌سته‌نبووڵ چاپكرد. چه‌ندین كتێبی له كوردییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاون، وه‌ك (مه‌م و زین)ی ئه‌حمه‌دی خانی، كه ناوی ناوه (الدر الثمین فی شرح م‌م و زین)، به‌چوار چاپ له دیمه‌شق و به‌یرووت و دهۆك بڵاوبووه‌وه، پاشان كتێبی (عادات و ڕسوومه‌تنامه‌ی ئه‌كرادییه)ی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی و ڕۆمانی (میرنامه) و ڕۆمانی (لابیره‌نتا جنان – متاهه الجن)ی حه‌سه‌ن مه‌تی بۆ پرۆژه‌ی ئه‌لكه‌لیمه كردوونه‌ته عه‌ره‌بی و له ئه‌بو زه‌بی چاپكراون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك شیعری سه‌ییاب و هه‌ردوو ڕۆمانی (مهاباد به‌ر به‌ئۆڵه‌مپیادا خودێ) و (په‌ڕ)ی سه‌لیم به‌ره‌كاتی كردوونه‌ته كوردی. پاشان كتێبی (الحدیقه الناصریه)ی له فارسییه‌وه كردووه‌ته عه‌ره‌بی و (قاموس بدائع اللغه)ی له فارسییه‌وه كردووه‌ته كوردی. تاكو ئێستا چوار ڕۆمانی نووسیون: (مژاباد) 2004، (سێ هه‌نگاڤ و سێداره‌ك) 2007، (مارتینێ به‌خته‌وه‌ر) 2012، (میرنامه) 2009، (عشیق المترجم) 2014 و (دم علی المئژنه) 2014. شایانی باسه هه‌ندێك له‌و ڕۆمانانه كراونه‌ته عه‌ره‌بی و توركی. جان دۆست له بواری تیڤییشدا وه‌كو بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری به‌رنامه كاری كردووه. بۆ چوار ساڵ ده‌چێت وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه سه‌ره‌تایییه‌كانی ئه‌ڵمانیادا كارده‌كات.