ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
ڕۆمانە نوێکەی بەختیار عەلی "هەورەکانی دانیاڵ" کە هەفتەیەک لەمەوبەر ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە بڵاویکردەوە، هەڵەیەکی تێدایە، کە لە کاتی دیزاینکردنی ناوەڕۆکی کتێبەکەدا ڕوویداوە. بەڕێوەبەرانی ئەندێشەش داوای لێبوردن لە خوێنەران دەکەن و لە ڕونکردنەوەیەکدا هەڵەکە راست دەکەنەوە.
لەو ڕونکردنەوەیەدا کە پەڕەی فەڕمی ئەندێشە لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە بەمجۆرە ئاماژە بەو هەڵەیە دەکات و ڕاستیی ئەو هەڵەیەش بۆ خوێنەران دەخاتە ڕوو" لەسەرەتا چاپتەری ٣ی ڕۆمانی هەورەکانی دانیاڵدا بەهۆی کێشەی دیزاینەوە هەڵەیەک ڕوویداوە، ئەوەی لە کتێبەکەدا هاتووە بەمجۆرەیە: (ئەو کاتەی لای مامە سیامەندم ئیشمدەکرد، تەمەنم ٦٢ ساڵ بوو)
ڕاستەکەی بەمجۆرەیە : (کاتێک لای مامە سیامەندم ئیشمدەکرد، تەمەنم ٢٦ ساڵ بوو) بەهۆی هەڵەی دیزاینەوە ساڵەکە گۆڕاوە."
لەم لینکەوە زانیاری لەسەر ڕۆمانە نوێکەی بەختیار عەلی بخوێننەوە:
http://sulyon.com/Drejey-hawal.aspx?id=2953&LinkID=20
