ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
نووسەر و شانۆکار "دڵشاد موستەفا" سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی شانۆ لای شانۆکاری کورد بۆ سولی ئۆن دەدوێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم ڕۆژە بۆ شانۆکاری کورد رۆژی كولانه‌وه‌ی زامی ئه‌و فه‌رامۆشیه‌یه كه هونه‌ره‌كه‌یانی تێدا ده‌ژی.
سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی شانۆ لەلای شانۆکار کورد هونەرمەند "دڵشاد موستەفا" بۆ سولی ئۆن دەڵێت" ڕۆژی جیهانیی شانۆ بۆنه‌یه‌كی گه‌ردونییه بۆ بیركردنه‌وه له‌شانۆ، راسته یادی دامه‌زراندنی ( ITI )یه، وه‌لێ رۆژی بیركردنه‌وه‌ی جددی تره له‌و هونه‌ره‌ی بۆته به‌شێك له‌كه‌لتوری ژیاری كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی . بۆ شانۆكاری كورد رۆژی كولانه‌وه‌ی زامی ئه‌و فه‌رامۆشیه‌یه كه هونه‌ره‌كه‌یانی تێدا ده‌ژی بۆیه گه‌ر بایه‌خێك له‌و رۆژه‌دا بۆ شانۆكاری كورد هه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه بۆنه‌كه ئاوێنه‌یه‌كی ده‌خاته به‌رده‌م تا گومڕاییه‌كانی خۆی له‌به‌رده‌مدا موتاڵا بكات.
دەشڵێت"من نائومێدم له‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه شانۆییه‌ی فڕێ دراوه‌ته پاراوێزه‌وه، بتوانێ سنووره‌كانی شارێك ببڕێت نه‌ك بیر له‌وه بكاته‌وه له ده‌روازه مه‌زنه‌كانی جیهان بدات. شانۆ وه‌ك ئه‌و خه‌مه مه‌زنه ته‌ماشا ناكرێت كه له‌وه‌و به‌ر شانۆكار كردبووییه به‌شێك له‌خۆی و ئاینده‌ی له نیگای رۆشنی ئه‌وه‌وه ده‌بینی، ته‌نانه‌ت ئێستا شانۆ له‌و ئه‌ركه سۆسیۆلۆجییه‌شی دابڕاوه كه ده‌بوو لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به زیندویی بمێنێته‌وه جێبه‌جێی بكات."
سەبارەت بەوەی کە ئایا شانۆی کورد دەتوانێت بەشێک بێت لە شانۆی جیهان "دڵشاد موستەفا" دەڵێت" من وای ده‌بینم كه‌ی شانۆی كورد توانی بینه‌ری هۆشیار و تامه‌زرۆی كورد به ڕوانینی ئیستاتیكیانه تێر بكات، ئه‌وسا ده‌توانێت بیر له هانگاوی دورتر بكاته‌وه. شانۆیه‌ك گوتاری بۆ ئێستا و ئێره‌ی خۆی نه‌بێت چۆن ده‌توانێ هه‌نگاوی جیهانی بوون بنێت، ئه‌سته‌مە زۆریش به‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه پڕ له كه‌مو كوڕی و سستمه ناجۆره‌وه بیر له‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌یه بكه‌ینه‌وه."