سوقرات لە تاران چی دەکات؟

27/03/2015    15:55

سوقرات لە تاران چی دەکات؟ 


Şano

لە فارسییەوە: سوبحان یەعقوب

سوقرات، بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لە تەلاری شانۆی یەکگرتوو لە تاران نمایش کرا.

ئەم شانۆییە کە پێشتریش بە دوو جار نمایش کردن لە ناو  خەڵک پێشوازیێکی گەرمی لێ کرا، لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا کە دەکاتە ٢٧ی ٣ نمایش دەکرێت و بەیاننامەی ڕۆژی جیهانی شانۆشی تێدا دەخوێندرێتەوە.

لە سوقراتتدا کە پرۆڤە کردنەکەی کەوتبووە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوی ئێران بە بەشداری فەرهادی ئاییش، لادەنی مستۆفی، بێهنازی نازی، ئیوبی ئاقاخانی، یەعقوبی سەباحی، کەتانە ئەفشاری نەژاد، نەقی سەیف جەمالی، سیاوەشی چراغی پور، بەهار نۆحیان، موجتەبای پیرزادە، ڕەزای جیهانی، بەهنامی شەرەفی ،مێهردادی خانی، یسەمین کاکیی، ڕۆژینیی ڕەحیمی، دەست پێ دەکات.

نەعیمی پێشتریش لە بارەی کاتی نمایش کردنی ئەم شانۆییە کە دەکەوێتە پشوی نەورۆزەوە وتبوی: شانۆیی "'نوسرەت خان، دایکم و نەورۆز' کاری ئەمیری دژ ئاکام لە پشوی نەورۆزدا نمایش کرا، بەڵام ئەم ڕەوەندە زۆری نەخایاند و ئێمەش بڕیارماندا کە شانۆییەکەمان بخەینە ڕۆژی جیهانی شانۆوە، چونکە لەم ڕۆژەدا هەمو جیهان خولیای سەیر کردنی شانۆ لایان زیاترەو ئێمەش هەوڵماندا کە لەم ڕۆژەدا گلۆپی شانۆی ئێران کوژاوە نەبێت و ئارەزومەندانی ئەم هونەرە ئەو شەوە بەرز ڕابگرن."

ئەو جەختیشی کردەوە کە پشوی نەورۆز دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو بینەرانەی کە هی تاران نین لەم پشوەدا بتوانن بێن و شانۆی تاران ببینن.

شانۆیی سوقرات یەکێکە لە پڕبینەر ترین شانۆییەکانی ئێران کە لەم چەند ساڵەی دوایی دا خەڵاتی "عەبدولحسێنی نۆشین" درا بە دەرهێنەرەکەی کە لە لایەن خانەی ڕەخنەگرانی شانۆوە درا بە حەمیدڕەزا نەحێمی.

هەرەوەها فەرهادی ئایش کە لە ڕۆڵی سوقرات دا نواندنی کردووە، لە لایەن ئەنجومەنی شانۆکارانی خانەی شانۆوە خەڵاتی "حەمید سەمەندەریانی" پێ درا.
لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ڕابردوی هەتاویدا لە بۆنەی خانەی ڕەخنەگرانی شانۆدا شانۆیی سوقرات لە بەشەکانی ، ئاواز دانەری ، گریم و دیزاینی جل و بەرگ و دیزاینی شانۆیی و ئەکتەری پیاو خەڵاتی وەرگرت وەکو باشترین ئیشی خانەی ڕەخنەگرانی شانۆیی ناسێنرا.

سەرچاوە: isna.ir
















هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw