ئامادەکردنی: دالیا کەمال تیپی شانۆى حيده له كۆيه هەموو ساڵيك له رۆژى جيهانى شانۆدا، يادى ئه م ڕۆژه به رز ڕادەگرێت و چاﻻكى خۆى هه یه. هەم به كاركردن له شانۆييه ك هه م كۆمه ڵێك شانۆكارى دێرينى ئه م شاره خەڵات دەكات و رێزلێنانيان بۆ دەکرێت كه رۆژانێك شانۆيان كردووە و خه رمانێك بوون بۆ شانۆى كوردى. ئه مساڵيش بۆ ٢٧ی ٣ ڕۆژی جيهانى شانۆ له كارکردن وپرۆڤه دان له كاريكى شانۆی به ناوى "ئێره نيشتمانى منه"، كه وه ك وه فايه ك ئه م شانۆیه پێشكه شه به هه موو پێشمه رگه يه كى ئه م خاكه و شه هيدانى ئه م كوردستانه. شانۆكه له ده رهێنانى هونه رمه ند په يوه ند صالح و ده قى شانؤكه وه رگيراوه له چەند دەقێكى بيانی كه كاستى شانۆكه خۆيان ئامادەيان كردۆتەوه و به رووداوەکانی ئيستای کوردستانیان بەستۆتەوە. واتا باس لە هەموو ئەو كێشە و قەيران و ناکۆکیانە ده گرێتەخۆ كه ئيستا ميللەتەكەمان تووشى هاتووه. هەر یەک لە سۆما سه فين، احمد ابراهيم، شفان مجيد، فه رمان محمود نواندنى تێدا دەكەن. چيرۆكى شانۆكه باس له چوار سه رباز ده كات كه گەمارۆ دراوون به دووژمن .. ئه مانيش سەربەرزانە شەڕدەكەن بۆ نيشتمانەکەيان. سه ركه وتنى هێزى پێشمەرگه پيشان دەددرێت له شانۆكه دا، لەگەڵ ئه وه ى كه برسين و هيچ كەلوپه لێكى سه ربازيشيان پێنەماوه. \