زنجیرە سیمینارێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە لە هەولێر رێکدەخرێت

27/03/2015    19:58

زنجیرە سیمینارێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە لە هەولێر رێکدەخرێت 


Şano

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە هەفتەی شانۆی کوردی سازدەکات، کە تێیدا چەند سیمینارێکی شانۆیی پێشکەش دەکرێت.
 
حەمەسوار عەزیز لە بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر سەبارەت بەو زنجیرە سیمینارە بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند، "ئەم چالاکییە لە درێژەی زنجيرە سمينارەكانی بەشی توێژينەوە و شرۆڤەكاری لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر، پێشکەش دەکرێت و کۆڕەکانیش بەم جۆرە پێشکەش دەکرێن:

ڕۆژی ٢٩ی مانگ وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بابەتێک بەناونیشانی "شانۆ لەبەرنامەی كاری وەزارەتی رۆشنبيری" پێشکەش دەکات.

ڕۆژی ٣٠ی مانگ بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی شانۆی هەولێر، هيوا سوعاد، سەبارەت بە "واقيعی ئەمڕۆی شانۆی كوردی" و لە رۆژی دواتر شانۆکار ئەرسەلان دەروێش، سەبارەت بە "هونەری مۆنۆدراما و چەند نموونەيەكی لە شانۆی كورديدا" دەدوێن.

پاشان لە ڕۆژی ١ی نیسان بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، لە بارەی "ريتم لە شانۆدا و بەتايبەتی لە شانۆی كورديدا" بابەتێک پێشکەش دەکات

وە لە رۆژی دواتریشدا، حەمەسوار عزیز دەربارەی "فۆرم لە شانۆی كورديدا" بابەتێک پێشکەش دەکات.
وتیشی " سیمینارەکان رۆژانە لە كاتژمێر ١١ی بەیانی لە هۆڵَی بەرِێوەبەرايەتی هونەری شانۆی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw