ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵا
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە لە ووڵاتی سوید و شاری یۆتۆبۆری، کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان یەکەمین دیداری شانۆی کوردی لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئەم مانگەدا سازدەکرێت. لەم دیدارەدا دوو نمایشی شانۆیی پێشکەش دەکرێت کە ئەوانیش بریتین لە "شانۆیی ورچ" لە نووسینی "ئەنتوان چێخەف" و دەرهێنانی "ئامێدی شێخ حسێن" و لە ڕۆژی ٢٨ی مانگدا نماییش دەکرێت. هەروەها شانۆیی "تارمایی ژنێک" لە نووسینی (ئیبراهیم البحر)ە و دەرهێنان و نواندنی "فرمێسک موستەفا"یە و لە ڕۆژی ٢٩ی مانگ نماییش دەکرێت، شوێن و کاتی نمایش‌کردنی چالاکییەکانی یەکەمین دیداری شانۆی کوردی بریتییە لە "ئەنگرید / ئەدرا ستیلت" لە کاتژمێر "١٤:٠٠"
سەبارەت بە کارەکەی خۆی، دەرهێنەری شانۆیی "ورچ" ئامێدی شیخ حسێن" بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند "من هه‌میشه‌وبه‌رده‌وام له خۆشه‌ویستیەکی قوڵدام لەگەڵ شانۆدا، وه‌ک پێداویستیەکی ڕۆحی خۆم ده‌یبینم، ئەو خۆشه‌ویستییه وزه‌یەکی سه‌ر سووڕهێنه‌ری تیادروست کردووم هه‌ر پرۆژەیه‌کیش به عه‌شق و ووزه و هۆشیاریه‌وه ده‌ست پێ‌بکات ئاکامی گه‌وره‌ی ده‌بێت."
وتیشی، "به‌رهه‌می شانۆیی "ورچ" درێژکراوه‌ی کارەکانی منن له تاراوگه که له "لیدی ماکبس" له ساڵی ۲۰۰۱وه ده‌ست پێده‌کات "پیاوێک له به هه‌شته‌وه" ساڵی ۲۰۰۳، دواتر "ڕۆژێکی گرنگ" ،۲۰۰۵ به دوای ئه‌واندا "یوسف وماریا" به زمانی سویدی ساڵی ۲۰۰۸، "سه‌مای جه‌نگ" ساڵی ۲۰۱۰، ئه‌م عه‌شق و ووزه‌و دڵسۆزیه "ورچ"یان به دوای خۆیاندا هێنا."
ڕوونیشیکردەوە، "ئه‌م نمایشه تارمایی شانۆی واقعی پێوه دیاره، به‌ڵام له قاڵبدراو نییه به رهه‌می ئه‌زموونی ۳۰ ساڵ کارکردنه. هه‌وڵێکی لابوریانه بوو بۆ دۆزینه‌وه‌و پشکنینی که‌ره‌سته‌کانی پێکهێنانی، ئه‌م نمایشه زۆر ئه‌کادیمیانه کاری بۆ کراوه و پسپۆڕی تایبه‌ت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاری موزیک، دیکۆر، سینۆگرافیا، میکیاژ و جل وبه‌رگ ته‌رخان کراوه. دوو ده‌زگای سویدی سپۆنسه‌ری پرۆژه‌که‌ن ئەوانیش "ئینیتسیا، ئێنبێ ڤێ"ین."

