هەر لە هەولێر ئەمێنینەوە، گفتوگۆکەمان ئەمجارە لەگەڵ مامۆستا "کرمانج مستەفا"دا بەردەوام ئەکەین، کە هەم وەک کەسایەتیەکی ناسراوی ناوەندەکە و هەم وەک مامۆستایەکی خۆشەویستی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر، پێم خۆشە گوێ لە ئەندێشە و خەون و بۆچونە هونەریەکانی بگرم:
شوان کەریم/ مامۆستا كرمانج میتۆده‌كانی فێربون له په‌یمانگا و ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان چۆن ئه‌بینن؟ گه‌ر كه‌لێن و گرفت ئه‌بینن بۆمان ڕونتر بكه‌نه‌وه.
کرمانج مستەفا/ لەراستی دا تەجروبەی درووست بوونی بەیمانگا و كۆلێژە هونەرییەكان لە كوردستان تەجروبەیەكی تازەیە كۆنترین پەیمانگاش مێژووەکەی بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی دەگەرێتەوە کە ئەمیش گەر هەڵە نەبم سەرەتای هەشتاكان بوو، ئەمیش سەرچاوەكەی دەگەرێتەوە بۆ پەیمانگای هونەرجوانەكانی بەغدا كەئە میش بۆ ساڵەكانی پە نجاكانی سەدەی رابردووە من دەمە وێ بڵێم ئەم میتۆد‌و و مەنهەجانەی كە ئێستا لە پە یمانگاكان دەخوێندرێت لە بواری شانۆ میتۆدێكی كۆنە تا لە ئسلوبی وانە وتنە وەش چونكە تاوەكو ئێستا زۆرێک لە میتۆدەكان كەدەخوێندرێن لە ئاست ئەم هەموو لابورەو دۆزینەوەی شانۆدا نیە چونكە شانۆ بۆ خۆی گەڕانە و هەنگاوەكانی لەگەڵ كێشەی مرۆڤی سەردمە و دەبێ تاویل و روئیای هەبێت بەڵام ئەوەی لای ئێمە هەیە تەنیا چوارچێوەیەكی داخراوە ئە مە لەرووی میتۆدەوە بە ڵام گەر بێت و لە رووی پراكتیكەوەش دەپرسم ئایا كام پەیمانگا لە كوردستان خاوەنی هۆڵێكی شیاوە و زەمینە لە بارە بۆ دروست كردنی ئەو قوتابیەی كەئێمە مەبەستمانە گەر باسی كۆلێژیش بكە ین هەر وێرانە یەكە بۆخۆی بۆیە دەبێ ئێمە سود لە میتۆدەكانی پە یمانگا جیهانیەكان وەرگرین نەك ئەو میتۆدەی كە لە چەندین سالە بەسەرمانا سەپاوە.
شوان کەریم/ كه‌واته ئێمه جارێ كێشه‌ی مه‌نهه‌جێكی شانۆیی مۆدێرنمان هه‌یه ئیتر چۆن بتوانین شانۆكاری باش دروست بكه‌ین .كێشه‌كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه یان په‌روه‌رده؟كه ماوه‌ی ٢٤ ساڵ. ناتوانێت یان نایه‌وێت تازه‌گه‌ری بكات له و مه‌نهه‌جه‌دا؟
کرمانج موستەفا/بێگومان ئە وەی پە یوەندی بە میتۆد ی پە یمانگا هونەرییە كانەوە هەبێ وەزارەتی پە روەردەیە زەرورە كۆنفراسێك سازبكات و بۆ بەرەو پێش چونی میتۆدەكان من نمونەیەك دەهێنمەوە بابلێین لە پۆلی چواردا میتۆدەكانی مایرهولدو بریخت دەخویندرێت بە لام ئێستا مایرهولد ناسین هە یە یان بریخت ناسین هەیە.
شوان کەریم /بمبورە لە نمونەکەت تێنەگەیشتم
کرمانج موستەفا /مەبەستم ئێمە مایرهولد دەخوێنین بەڵام ئێستا توێژینەوەی زۆر گەورە كراوە لەسەر مایرهولد وە ئەم توێژینەوانە بۆتە میتۆد.
شوان کەریم /ئێمه كه هه‌مومان ناڕازین له‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌گه‌ڵ شانۆیا ئه‌یكات كورد واته‌نی ڕوی ده‌مم له به‌ڕێزت نیه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی مامۆستا هونه‌ریه‌كانمان كه‌میان هه‌یه پیاوی حیزبێك نه‌بێت. له‌لایه‌ك ناڕازین و له‌لایه‌ك خزمه‌تكار ئه‌مه نیه چاوگی كێشه‌كان؟
کرمانج موستەفا /من زۆر بەراشكاوانە دەڵێم ئێمە كۆمە ڵگایەكی بارگاوی كراوین بەحیزب بوون بەلام تا چەند ئێمە پیشەیانە كاری خۆمان دەكەین ؟ئایا نەك شانۆكاران بە ڵكو هەموو هونەرمەندان توانیویانە ببنە خاوەن چینێك لە نێوكۆمەلگا ؟ئایا شانۆ كەلتورە یان بۆتە زەرورەتێك بۆ خەڵك بێگومان نەخێر ئایا حیزبە دەسەلاتدارەكان رێگرن لە بەرەو پێشچوونی شانۆ من دیسان دەڵێم نە خێر بەڵام لێرەدا كەحیزبێك پیاوێك دەكاتە بەرپرسی دام و دەزگایەكی هونەری لێرەدا هەڵە دەكات چونكە بەرلەوەی بیرلە هەڵبژاردنی تاكە كەسی بكاتەوە دەبێ بیرلە گۆڕینی سیستەمەكە بكات چونكە ئێمە كێشەی سیستەممان هەیە چونكە تاوەكو ئێستا لەسەر عەقلیەتی سیستەمی كۆن دام ودەزگاكانمان بەرێوەدەبەین.
شوان کەریم /به كلتور بونی هونه‌رێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ئاین خاوه‌نی جۆرێكه له بڕیار و ده‌سه‌ڵاته تیایدا كارێكی زۆر قورس و مه‌ترسیداره به‌ڵام له ئیستادا چ هه‌نگاوێك گرنگه له‌م قۆناغه‌دا بنرێت بۆ زوو گه‌یشتن به‌و ئامانجه؟
کرمانج موستەفا /بە ردەوام بوون لە كاركردن لە كایە مەعریفیەكان وەك ئاشكرایە شانۆش بەشێكی گرنگە لەزانستە مرۆییەكان درووست كردنی پرسیار و جەدەل بە بازاڕكردنی كارە هونەریەكان مەبەستم دۆوزینەوەی سپۆنسەر بۆ كارە هونەرییەكان و خوێندنەوەیەكی زانستی بۆ نمایشە شانۆییەكان و پۆلێن كردنی نمایشەكان.
شوان کەریم/به‌ڕێزتان به‌وه‌ی باشتر ئاگاداری ناوه‌نده‌كه‌ن هاتنی گروپی بێگانه و چونه‌ده‌ره‌وی نمایشه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و سوده‌ی هه‌بووه كه لێی چاوه‌ڕوان ئه‌كرا؟ ئه‌گه‌ر نا هۆیه‌كانی چی بون؟
کرمانج موستەفا/هە ڵبەتە هەنگاوێكی ئییجابییە دیتنی ئەو تەجروبەی وڵاتان و گروپە جیهانییەكان و ساسزدانی فیستیڤالی نێودەوڵەتی لە كوردستان و چونە دەرەوەی گروپەكان بەڵام دەبێ ئەمەشمان بیرنەچێ دەبێ بایەخ بەكار و نمایشە ناوخۆكانیش بدرێت نەك پەراوێز بكرێن.
شوان کەریم/سوپاس بۆ به‌ڕێزت ماندوم كردن له كۆتایدا به‌ڕێزت گه‌ر شتێكتان هه‌بێت ؟دوای به‌ڕێزتان ئه‌م گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ كام شانۆكار به‌رده‌وام بێت؟
کرمانج موستەفا/گرنگی دان بە دروست كردنی هۆڵی شانۆیی و بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ و پاڵپشتی كردنی زیاتری كاری شانۆیی سوپاس بۆ ماندوبونی تۆش شوان گیان بۆ گفتوگۆی داهاتوو شانۆکار دژوار سەلمان لە دهۆک دیاری ئەکەم.

