مێزێکی بازنەیی بۆ پینگ پۆنگ

04/04/2015    23:34

مێزێکی بازنەیی بۆ پینگ پۆنگ 


Dîzaîn

لی وێن Lee Wen هونەرمەندێکی خەڵکی سینگافورەو بابەتی کارە هونەرییەکانی پرسیاری گرنگ دەربارەی شوناسی کۆمەڵگا دەوروژێنن. پرۆژەی ئەمجارەی کارێکی تەنزەئامێزە بە ناوی "پینگ پۆنگی خڕ" کە مێزکە تایبەت دروست کراوە بۆ یاری پینگ پۆنگ.

دیزاینی مێزەکە بە شێوەی بازنەیی دروست کراوە و دەتوانرێت لە چەند لایەکی جیاوازەوە چەندین خەڵک یاری لەسەر بکەن. لە ئێستادا ئەم کارە لە گەلەری هونەری هۆنکۆنگ نمایش دەکرێت. لە ٢٠٠٥دا لی وێن خەڵاتی مەدالیای کلتوری پێدەدرێت وەک رێز لێنانێک بۆ ئەوکارەنەی دەیکات لە خزمەتی گەشەپێدانی هونەری هاوچەرخدا.










هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw