بڕیارە ڕۆژی دوو شەممە ٦/٤/٢٠١٥ کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ناوەندی غەزەلنووس لە شاری سلێمانی کۆڕێک بۆ نووسەر و شانۆکار "دانا ڕەئووف" سازبکات، کە تیایدا ئەو شانۆکارە لەسەر دوایین کتێبی "تیۆرەکانی دەرهێنانی شانۆیی" قسە دەکات، هەروەها تشیک دەخاتە سەر ئەزموونی کارکردنی خۆی لەبواری شانۆدا.
دانا ڕەئووف، یەکێکە لەو شانۆکارانەی کە خزمەتێکی بەرچاوی بە کتێبخانەی شانۆی کوردی کردووە و خاوەنی چەندین کتێبی گرنگە لە بابەتی تیۆری شانۆییدا، جگە لەوەی کە سەرپەرشتیاری پرۆژەی کتێبی "زنجیرەی شانۆی بیانی"بوو لە دەزگای ئاراس.