بڕیاری لابردنی  بەرپرسی شانۆی په یمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەدرێت و دواتر هەڵدەوەشێتەوە

06/04/2015    20:31

بڕیاری لابردنی بەرپرسی شانۆی په یمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەدرێت و دواتر هەڵدەوەشێتەوە 


Şano

ئامادەکردنی: دالیا کەمال

کاردۆ عه زیز به رپرسی به شی شانۆی په یمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی  له ٢٠٠٨ وه ک مامۆستا له په یمانگا کاریکردووە، له ساڵی ٢٠١٣ بووه به به رپرسی به شی شانۆ له په یمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی و له ئێستاشدا بڕیاری لابردنی دراوه.
کاردۆ عه زیز له لێدوانێکی بۆ سولی ئۆن ویب وتی:  "ئه م بڕیاره له لایه ن حاجی ئیبراهیم که به رپرسی په یمانگاکانه دراوه بڕیارێکی تاک ڕەوانەیە بەبێ ئەوەی که "به رپرسی په یمانگای هونه ره جوانه کانی سلێمانی ئاگادار بێت، بڕیاری لابردنی پۆستەکەم دراوە. هەروەها وتیشی  هۆکاری ئەم  بڕیاره ش بەبێ ڕوون کردنەوه بووە، هیچ هۆکارێکی ئه خلاقی و مادی یان ئه و ھۆکارانەی کە پەیوەندی بەگەندەڵیەوە هه بێت لە پشتەوە نییە."
کاردۆ عەزیز باسی له وه ش کرد که ئه و وه ک به رپرسی شانۆ ماندوو  نەناسانە خزمەتی خوێندکارانی کردووە "له ڕۆژی جیهانی شانۆ ٢٧ی٣ چه ندین چالاکیمان هه بووه بەڵام بەرپرسی پەیمانگاکان بەبێ ئەوەی ئاگاداری چالاکیەکانی بەشه کەم بێت، ئەم بڕیارەی داو."
کاردۆ عه زیز  وتیشی: "تاکه پرسیاری من ئەوەیە کە ئایا ئەمە پاداشتی کادرێکی باش و  چالاکە کە لەخزمەتی پێش کەوتنی ووڵاتەکەیەتی، بەبڕیارێکی ناهەق بەبێ هۆ له دنیای سه راب، ئەمەوێت له مامۆستاکان و خوێندکارەکانم بپرسێت کە کاردۆ عه زیز کێیه؟"
جێی ووتنە خوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان ماوەی ٢ رۆژ مانگرتینیان راگەیاند، ئەمڕۆ ٦/٤/٢٠١٥ دوای دووەم رۆژی بایکۆت کردنی خوێندن و مانگرتن دواتر ئاگادارکردنی چەند کەس و لایەنێک هەروەها بۆ پشتگیری کردن لەسەرۆک بەشەکەیان کە وەک مامۆستایەکی چالاک توانرا بڕیاری لابردنی کاردۆ عەزیز هەڵبوەشێنرێتەوە.
هەروەک دواتر سولی ئۆن بۆ جاری دووەم پەیوەندی بە بەڕێزیانەوە کردەوەوەو دواو ووتی بە هاوکاری کۆمەڵێک کەس و لایەنی پەیوەندیدار کە زانرا لە پێناو برەودان بە شانۆو کاری خۆمان و دوور بوون لە گەندەڵی و کاری ناشرین گەڕێندرامەوە سەر کارەکەی خۆم، ئاماژەش بەوە درا بە بێ هیچ سانسۆرێک بە هەمان شێوەی کارکردنی خۆی بەردەوام بێت.





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw