پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ٢/٤/٢٠١٥ دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر کرایەوە، پێشانگاکە ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە لە پارکی "سامی عەبدولڕەحمان" بەڕووی خوێنەرانی کتێبدا کراوەیە و بڕیارە تا ١٢ی ئەم مانگە بەردوام بێت، لەم پێشانگایەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی کوردی بەشدارییان تێدا کردووە، هاوکات چەندین دەزگای بیانیش بەشدارن. لە پێشانگای ئەمساڵدا بە نزیکەیی "٧٥٠،٠٠٠" ناونیشانی کتێب بە زمانی جۆراوجۆر بوونی هەیە و بەو جۆرەی کە دەردەکەوێت نزیکەی نیوە زیادتری پێشانگاکە کتێبی ئایینی پێکی دەهێنێت، ئەمەش وەک ڕەخنەیەک لە پێشانگای ئەمساڵدا باسی لێوە دەکرێت.