نێوەندی ڕۆشنگەری شەش کتێبی فەلسەفی بڵاوکردەوە

12/04/2015    22:28

نێوەندی ڕۆشنگەری شەش کتێبی فەلسەفی بڵاوکردەوە 


Têkst

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

پرۆژەی زنجیرە كتێبی وەرگێرانی نێواندی رۆشنگەری كە تا ئێستا 15 كتێبی لێ بڵاوبووەتەوە، یەكێكە لە چالاكییەكانی ئەو نێوەندە و بۆ ئەمساڵیش لە درێژەی ئەو زنجیرە کتێبەدا نێوەندی ڕۆشنگەری ٦ کتێبی فەلسەفی بڵاوکردەوە، ئەم زنجیرە کتێبە "دوو کتێبی دیکارت، سێ کتێبی ئیمانوێک کانت لەگەڵ کتێبێکی سپینۆزا"ی لەخۆگرتووە و کتێبەکان تایبەتن بە بیركردنەوەی سەرەتاكانی بیری رۆشنگەری مۆدیرن لە خۆرئاوا.

لەو بارەیەوە "بێستون مەحمود" سەرپەرشتیاری ئەم زنجیرە کتێبە بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند"گرنگی ئەم چەند كتێبە لەوەدایە كە كۆی سیستەمی بیركردنەوەی فەلسەفی لەخۆرئاوا ئەكەونە ژێرگاریگەری و راڤەو ڕەخنەی نوێی فەلسفەی وەك دابرانێكی گەورە لە گەشتی فەلسەفی خۆرئاوا لەو كاتەدا رووئەدات، بەجۆرێك كە بیركردنەوەی مرۆڤ و عەقڵی مرۆڤ ئەبێتە ستراكچەری كاركردنیان تائێستا و پاش تێپەرینی چەندین سەدە بەسەر ئەم كتێبانەدا، هێشتا كاریگەری خۆیان ماوە بەجۆرێك كە ناكرێت باس لە گەشت و بیری فكری فەلسەفی بكەین بە بێ‌ ئەم چەند فەیلەسوفە".

وتیشی"ئامانجی نێوەندی رۆشنگەری لەبڵاوكردنەوە و وەرگێرانی ئەم چەند كتێبە خۆی لەوەدا ئەبینێتەوە كە لەگرنگترینیان گەشە پێدانی بیری رۆشنگەری و رەوتی عەقڵانێتی نێونێوەندی رووناكبیریی كوردی و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە گەرورەیەیە كە چەندین ساڵە بەكتێبخانەی كوردیەوە دیارە، هاوكات دەوڵەمەندكردن و پشتگیری كردنێكی مەعریفیانەی نێوەندەكانی خوێندن و زانكۆكانی كوردستانە."

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" ئەم پرۆژەیە لەم قوناغەدا چەند كتێبێكی ماوە كە ئەمانیش بەهەمان شێوە بەرهەمی ئەم كۆمەڵە بیرمەندە گەورانەی ناو دنیای فەلسفەو فەلسفاندنن كە ئێستا كاریان تێدا دەكرێت، بەئومێدین هەرلەم ساڵەدا پێشكەشی خوێنەری كورد و نێواندە رووناكبیریەكەی بكەین."

لێرەوە سولی ئۆن بەرگی ئەو زنجیرە کتێبە بۆ خوێنەران بڵاودەکاتەوە:












هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw