ئامادەکردنی : ئاراس عەبدوڵڵا سبەی ١٤ی ٤ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ناوەندی غەزەلنووس لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەند و نووسەران یادی ئەنفال دەکاتەوە و تێیدا چەند چالاکییەکی فکری، هونەری و ئەدەبی ئەنجام دەدرێت، یادەکە بە ئامادەبوونی نووسەران "ئاراس فەتاح، هێمن قەرەداخی و قوبادی جەلیزادە" بەڕێوەدەچێت، هاوکات هونەرمەندان "دیاری قەرەداخی و حەمید بانەیی" ئامادەی ئەو یادە دەبن، ئەمە جگەی لەوەی گروپی موزیکی لۆر و چەند کەسایەتی و هونەرمەندێکی دیکە بەشداری لەو مەراسیمەدا دەکەن. لەو یادەدا نووسەر و ڕوناکبیر "ئاراس فەتاح" بابەتێک بە ناونیشانی "دەسەڵاتی رەها وەک تاقیگەی کوشتن" پێشکەش دەکات، هەروەها نووسەر و ڕوناکبیر "هێمن قەرەداخی" بابەتێک بەناونیشانی "ئهنفال وهك چیرۆكێكی موقهدهس" بە ئامەدەبووان پێشکەش دەکات.