16/04/2015    17:17

"ئەستەمترین شت کە بیبینیت، ئەو شتەیە کە لەبەر چاوت دایە" 


Dîzaîn

دیزاینەری گرافیک سیلڤیا باز Silvia Baz  هەڵدەستێت بە دروست کردنی پیتی ئەلفابێتی لە رێگەی خاڵی رەشەەوە. کارەکەی پێک هاتووە لە کۆمەڵێک پۆستەر لەسەر باکگراوندێکی سپی کە تیایدا بە خاڵی رەش پیتەکان دەردەخات.

بۆ بیرۆکەی کارەکەی سودی لە وتەی نوسەری ئەڵمانی یۆهان وۆلفگانگ ڤان گۆتا Johann Wolfgang von Goethe کە دەڵێت، " ئەستەمترین شت کە بیبینیت، ئەو شتەیە کە لەبەر چاوت دایە."
گەر لە نزیکەوە سەیری خاڵە رەشەکان بکەیت، ناتوانیت بە باشی پیتەکان ببینیت و وەک پیت دەر ناکەوەن. بەڵام کاتێک لە پۆستەرەکان دوور دەکەویتەوە، پیتەکان بە روونی دەردەکەون.

سەرچاوە: fubiz.net


















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw