پێڵاوێک بۆ منداڵە هەژارەکان

18/04/2015    05:40

پێڵاوێک بۆ منداڵە هەژارەکان 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب

هەندێک کات داهێنانێکی بچوک دەتوانێت ژیانی ملیۆنەها مرۆڤ بگۆڕێت،ئەمە مەبەستی ئەو پێڵاوەیە کە (Kenton Lee) بۆ ئەو منداڵانەی بەرهەم هێناوە لە وڵاتە هەژارنشینەکاندا نیشتەجێن و تاوەکو گەورە بونیشیان پێکانیان رووتە و لە حاڵێکی خراپدان.

پێڵاوەکە بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە دەتوانرێت قەبارەکەی بگۆڕدرێت و دەستکاری بکرێت بۆ 5 قەبارەی جیاواز تا هیچ یەک لەو منداڵانە لێی بێبەش نەبن و لە ماددەیەک دروستکراوە بەلایەنی کەمەوە بەرگەی 5 ساڵ دەگرێت.

بەرهەمهێنەرانی پێڵاوەکە دەڵێن: ئێستا زیاتر لە 300 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا هیچ پێڵاوێکیان نیە پارێزگاری لە پێکانیان بکات و هەمیشە لەژێر مەترسی ئەو نەخۆشیانەدان کە لە رێگەی پێ وە تووشی مرۆڤ دەبن ئەم پێڵاوەش دەتوانێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکات.

سەرچاوە: boredpanda.com













هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw