سولی ئۆن وێب هونەرمەندی ئەرجەنتینی Raul Lemesoff لە شاری بوینس ئایرس تانکێک دروست دەکات و ناوی دەنێت (چەکی پیرۆزی زانین) و دەڵێت دەمەوێت بەم چەکە شەڕ بکەم دژی نەزانین و کتێب و رۆشنبیری بڵاوبکەمەوە. تانکەکەی بە شێوەیەک دیزاین کردوە کە لە رووی ناوەوە و دەرەوەی 900 کتێب دەگرێت و لەسەر شەقامەکان پێی دەسوڕێتەوە و کتێب بە خۆڕایی دەدات بەو کەسانەی دێنە سەر رێگای. سەرچاوە: boredpanda.com