ماڵی وەفایی زنجیرەیەک کتێبی گەشەی مرۆیی چاپ دەکات

20/04/2015    03:40

ماڵی وەفایی زنجیرەیەک کتێبی گەشەی مرۆیی چاپ دەکات 


Têkst

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

ماڵی وەفایی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا، لە ئێستادا کار لە پرۆژەی چاپکردنی "زنجیرەی کتێبی گەشەی مرۆیی"دا دەکات، سەرەتای ئەو پرۆژەیەش بە چاپ و بڵاوکردنەوەی هەردوو کتێبی "تۆ بەسەر خۆتدا زاڵیت؟" و "چۆن دەبیتە باشترین هاوڕێی خۆت" دەستپێدەکات، کە هەردوو کتێبەکە لە وەرگێڕانی نووسەر و وەرگێڕ "شێرزاد حەسەن"ـە.

لەوبارەیەوە سۆران عەزیز سەرپەرشتیاری ماڵی وەفایی بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند، "سەرەتای ئەم پرۆژەیە بە چاپکردنی هەردوو کتێبی "تۆبەسەر خۆتدا زاڵیت؟" لە نووسینی وێندی گرانت، كە ژنە دەرووناسێكی گەورەی رۆژئاوایە و ئەویتر بەناوی"چۆن دەبیتە باشترین هاورێی خۆت؟" کە دوو دەرووناسی دیارن و گفتوگۆدەكەن، دەستپێدەکات. هەردوو کتێبەکە لەلایەن "شێرزاد حەسەن"ـەوە کاری وەرگێڕانیان بۆ ئەنجام دراوە."
 
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "ئەم پرۆژەیە درێژەی دەبێت، بۆ نمونە هەر لە میانەی ئەم پرۆژەیەدا سەرجەم نووسینەکانی د.فازل جاف لەم بوارەدا چاپ دەکەین کە ڕەنگە پێنج کتێب بن و هەر ئەویش چەند کتێبێکمان بۆ دیاری دەکات تا ئێمە لەم پرۆژەیەدا وەریبگێڕێن، جگە لەوەی کە چەند کتێبێکیش لە فارسییەوە وەردەگێڕین."






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw