ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا شانۆی بێ‌سنوور بەشداریکرد لە پرۆژەی هونەریی "کلتوور له گه‌ڕه‌کەکه‌ت دا". ئه‌م پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی شانۆی بێ‌سنوور و ۹۹ گرووپ و که‌سی که‌لتووریی و هونه‌رمه‌نده لە شاری ئاپڵدۆڕنی ووڵاتی هۆڵەندا. مه‌به‌ستی ئه‌م پڕۆژه‌یه نزیک کردنه‌وه و ئاشناکردنی فره کلتووری و هونه‌ریی ناوچه‌ی "خێرده‌ڵاند"ە. ئەم چالاکییە لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی مانگی ٤دا له ٥۰ شوێنی جیاوازدا چالاکی جۆراوجۆر نمایشکرا، وه‌ک (هۆڵی شانۆکان و گۆڕه‌پان و پاخچه‌کان و قووتابخانه‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار له ماڵ و باڵه‌خانه‌کاندا و گه‌له‌رییه هوونه‌رییه‌کان). له‌م دوو ڕۆژه‌دا بێ‌سنوور به پرۆژه‌ی کەلتووری "من، تۆ، ئێمه" به‌شداری کرد. "من،تۆ،ئێمه" پڕۆژه‌یه‌کی هه‌مه‌ڕه‌نگه به تێکه‌ڵ کێشکردنی کۆمه‌ڵێک چالاکی، وه‌ک مۆسیقا له لایه‌ن حه‌مه به‌کره‌وه و تابلۆ شانۆیی "من،تۆ،ئێمه" و هه‌ندێ چیرۆکی کوورتی فره کلتووری. لەو بارەیەوە موزیسیان حه‌مه به‌کر بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند، "من به سۆڵۆ چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌کم پێشکه‌ش کرد، هاوکات به‌سه‌رهاتی ئه‌نفالم بۆ بینه‌ران باس کرد. ویستی ئێمه ته‌نها ئه‌وه نییه باسی جوانی کلتووره‌که‌مان بکه‌ین، به‌ڵکو هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بینه‌ران ئاشنابکه‌ین به هه‌ندێ لایه‌نی مێژوویی ووڵاته‌که‌مان. خه‌ڵکانی ئێره گه‌لێک تامه‌زرۆی زانیاریین، بۆیه گه‌لێک خۆشحاڵ ئه‌بن به زانیاری نوێ." جێی ئاماژە بۆکردنە تابلۆی شانۆیی "من، تۆ، ئێمه" کورته تابلۆیه‌که له ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی باکۆ سۆرانی و نواندنی "بێن ئه‌خیمۆن هێنی جه‌نتڵ، کلیا که‌م و باکۆ سۆرانی" لەو چالاکییەدا پێشکەش کرا. سەبارەت بەم کارە شانۆییە باکۆ سۆرانی بە سولی ئۆنی وت، "ئێمه ئه‌م کورته تابلۆیه‌مان له گه‌له‌ری هاتینا نمایش کرد، ئه‌م گه‌له‌رییه یه‌کێکه له‌گه‌له‌رییه به‌ناوبانگه‌کانی شاری ئاپڵدۆرن، من سوودم له هه‌ندێ نیگاری ئه‌م گه‌له‌رییه وه‌رگرتبوو بۆ دارشتنی ئه‌م تابلۆیه‌مان."