سولی ئۆن وێب لەم دواییانەدا پشکنەرانی CT پشکنینیان بۆ پەیکەرێکی بودا کرد کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11 و 12. ئەوەی جێی سەرنجە لە ناو پەیکەرەکەدا لاشەیەکی مۆمیا کراویان دۆزییەوە کە لاشەی (Liuquan)ەو مامۆستایەکی گەورە بووە لە یەکێک لە قوتابخانە رۆحییە چینیەکاندا. ئەم پشکنینە لەسەر داواکاری مۆزەخانەی (Drents) لە هۆڵەندا کراوە و ئێستا پەیکەرەکە لە مۆزەخانەی مێژووی سرووشتی لە هەنگاریا پیشان دەدرێت. سەرچاوە: boredpanda.com