ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵا
پرسیاری کەوتنەوە کاری دەزگای ئاراس، یەکێکە لەو پرسیارانەی کە نووسەر و خوێنەرانی هەرێمی کوردستان ماوەیەکە بە تامەزرۆییەوە بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێن و دەیانەوێت بزانن دەزگای ئاراس بەردەوام دەبێت و دەستدەکاتەوە بە کارەکانی یاخود نا؟
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەست سولی ئۆن وێب کەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوایین چالاکیی دەزگای ناوبراو بریتیی بووە لە بەشداری کردن لە دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر، لە دوای ئەوەیش دەزگای ئاراس بەتەواوەتەتی چالاکییەکانی دەوەستێت.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە هەموو ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە دووبارە بەکار خستنەوەی دەزگای ئاراس دەکرد دووربووە لە ڕاستییەوە و دەزگای ئاراس سەرجەم چالاکییەکانی وەستێنراوە و ئەو دەزگایە بەتەواوەتی داخراوە.
دەزگای ئاراس، ساڵی ١٩٩٨ لە هەولێر دامەزراوە و لەوکاتەوە نزیکەی ٢٠٠٠ کتێبی جۆرا و جۆری چاپ و بڵاوکردووەتەوە، ژمارەیەک بڵاوکراوەی هەفتانە و مانگانەشی هاوشانی کتێبەکانی دەزگاکە بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵانی ڕابردوویشدا بەیەکجاری بڕیاری داخستنی ئەو دەزگایە درا.

