ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارە ١ی گۆڤاری ترۆپک بڵاوکرایەوە، ئەم گۆڤارە گۆڤارێکی ڕووناکبیریی، کلتوریی، هونەریی سەربەخۆیە و وەرزانە لەلایەن دەزگای ترۆپکەوە بڵاودەکرێتەوە. وەک بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤارەکە ئاماژەی بۆ دەکات؛ دەستەی ڕاوێژکار و نووسەرانی تایبەت بە گۆڤارەکە کەسانی تایبەتمەندی بوارەکانی ئەدەب و هونەر و کلتورن.
د. ئازاد حەمەشەریف خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤارەکە لەبارەی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری پەیک بۆ سولی ئۆن دەڵێ: "بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا به‌رهه‌م نه‌ك ناو و ناوبانگ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێنه‌ر به‌جێبهێلێت، گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی كه گۆڤارێكی وا ده‌ربكه‌ین كه هیچ حیسابێك بۆ پێشینه و ناو و ناوبانگی هیچ نووسه‌رێك نه‌كات و تاقه ناسنامه‌ی په‌ڕینه‌وه و نه‌په‌ڕینه‌وه ته‌نها جوانی و ره‌سه‌نایه‌تی به‌رهه‌مه‌كه خۆی بێت. ئه‌م بڕیاره هه‌رچه‌نده قورس و ئاڵۆزه و تووشی سه‌دان گێرمه و كێشه‌ی لابه‌لامان ده‌كات، به‌ڵام لێپه‌ڕینه‌وه‌شی ئه‌سته‌م نییه، چونكه ئێمه وه‌كو گۆڤاری (ترۆپك) بڕیارمان داوه ده‌ست له هیچ كه‌س و لایه‌نێك پان نه‌كه‌ینه‌وه و ملكه‌چی تاقه یاسایه‌ك ببین كه ئه‌ویش یاسای به‌هێزی ده‌قه!"
هەر لەو بارەیەوە گۆران ڕەسووڵ بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤارەکە بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند" دەمانەوێ زیاتر تیشک بخەینە سەر توێژینەوەی ئەدەبی و فیکری، لەپێناو زیاتر ناساندنی چەمک و زاراوە ئەدەبی و فیکرییەکان. هەروەها گرینگی بە ئەدەبی نوێی لە تەواوی جیهان دەدەین، ئەمە بە ناساندن و کارکردن لەسەر ئەو نووسەر و کتێبانەی کە هێشتا لەناو خوێنەری کورددا نەناسراون."
