ئێوارەیەک بۆ موزیک و گۆرانی و سەمای فلامەنکۆ

29/04/2015    16:47

ئێوارەیەک بۆ موزیک و گۆرانی و سەمای فلامەنکۆ 


Şano

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵا

فێرگەی فلامەنکۆ بەهاوکاری قاوەخانەی کلتوری لە سلێمانی  ئێوارە نمایشێکی موزیک و سەما و گۆرانیی فلامەنکۆ  لە ٣٠/٤/٢٠١٥ کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە لەنێو قاوەخانەی کلتوری ڕیکدەخات.

لەوبارەیەوە سامان كەریم بەڕێوەبەری فێرگەی فلامەنكۆ لە سلێمانی ڕایگەیاند "لەم نماییشەدا چەند مەقام و گۆرانییەكی فلامەنكۆ لە گەڵ سەما و موزیكدا پێشكەش دەكەین . موزسیانەكان  سەماكار (دیلەك ئاك دەنیز ) گۆرانی بێژ ( ئەرزو ئاك دەنیز ) وە ك ئامێری گیتاریش خۆم بەژدارم . هیوادارم ئێوارەیەكی بە جۆش و خرۆش  دروست بكەین لە گەڵ تەماشاكەرانی شاری سلێمانی .

وتیشی"مرۆڤ و بەها ، دوو ووشەی واتادار كە هیچیان بەبێ‌ ئەوی تریان نابێ‌ . هونەر هەنگاوێكە بۆ نزیككردنەوەی ئەم دوو ووشەیە لە یەكتری ، هونەری فلامەنكۆش كە مێژوویەكی دوورو درێژە بە بەردەوامی هەڵوێستی هەبووە بۆ گەرم كردنی پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان ، دەربڕینی هەست و عەشق و خۆشەویستی، هەڵوێستی بەرەنگاربونەوەی  نەهامەتی و گریانی مردن ، جۆش و خرۆشی لە دایك بوون .بە واتایەكی تر پاراستن و داكۆكی كردن لە بەهاكانی مرۆڤ."







هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw