ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
هونەرمەند ڕوبار ئەحمەد کە ساڵانێکە وەک کۆریۆگرافەر لەبواری هونەری سەمادا لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، لە وەڵامی چەند پرسیارێکی سولی ئۆندا و لە رۆژی جیهانیی سەمادا، ئاماژە بە ڕەوشی هونەری سەما دەکات لە هەرێمی کوردستان و باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو هونەرە دەکاتز هاوکات لە چەند خاڵێکدا ئاماژە بە چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانە دەکات.
سەبارەت بە پەیوەندی هونەری سەما و کۆمەڵگای کوردی ڕوبار ئەحمەد دەڵێت "به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگای ئێمه به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانیه‌وه هه‌تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌م هونه‌ره نامۆیه. خۆ ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌رێینه‌وه بۆ رابردوو من پیم وایه کۆمه‌ڵگای کوردی له‌رووی هزرو بیر‌و کلتور و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێشتر کراوه‌ترو رۆشنبیرتر بووه. چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێش ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی بێته ناو کایه‌کانی ژیانه‌وه، بیر کردنه‌وه‌یان باشتر بوو به‌ڵام ئێستا سه‌رجه‌م گۆرانکارییه‌کا‌نی ته‌کنه‌لۆژیاو دوای پۆست مۆدێرنه ئه‌م هونه‌ره‌یان پێ هه‌زم ناکرێت."
دەربارەی ئاستتەنگەکانی بەردەم ئەم هونەرە، هونەرمەندی ناوبراو دەڵێت، "ئاستته‌نگه‌کان ئه‌مانه‌ن: نه‌بونی شوێن بۆ مه‌شق و راهێنان، نه‌بونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی تایبه‌ت به هونه‌ری بالێ، بۆ له‌خۆ گرتنی سه‌ماکاره‌کان وه‌ک پیشه‌گه‌ر، نه‌بونی بودجه‌ی تایبه‌ت، نه‌بونی پێداویستی تایبه‌ت و دانپیانه‌نانی ئه‌م هونه‌ره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه وه‌ک هونه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ. چه‌ندین هۆکاری تر پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵانه چاره‌سه‌ری گرفته‌کانه. پرۆژه‌شمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر به‌ڵام وه‌ک پێشتر باسم کرد بێ هیوام که بیکه‌نه خه‌می خۆیان."
لەبارەی چارەسەرکردنی ئەو ئاستتەنگانەی کە ئەم هونەرە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە هەرێمی کوردستان ڕوبار ئەحمەد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هه‌ر کاتێک حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تە په‌یوه‌ندی داره‌کان بیریان له‌وه کرده‌وه که کلتور بخه‌نه ناو هه‌گبه‌ی یاسا‌و رێسا‌و فه‌رهه‌نگیانه‌وه، ئه‌و کاته سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌دا بڤه‌یه به سه‌ماشه‌وه، ده‌بێته کارێکی سروشتی و کۆمه‌ڵگه‌ش له‌گه‌ڵیدا رادێت. چونکه تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌م ووڵاته له ١٩٩١ تا ٢٠١٥ به‌سه‌رجه‌م پارت و لایه‌ن و دام وده‌زگاو رێکخراوه‌کانیانه‌وه زۆر شه‌رمنانه کار له‌گه‌ڵ دنیا سکۆلاریزمی کوردی‌دا ده‌که‌ن. ئه‌لته‌رناتیف زۆره بۆ گۆڕینی ئه‌و دنیا شه‌رمنه‌ی حکومه‌تی کوردی به‌رامبه‌ر به هونه‌ر به‌ڵام نایانه‌وێ بیکه‌ن بۆیە هه‌ر شتێک بڵێم بی سوده."