سولی ئۆن وێب رێکخراوی (Fashion Revolution) لە تازەترین ئەزمونیدا وامان لێدەکات بیر لە چۆنییەتی بەرهەمهێنانی ئەو جل و بەرگانە بکەینەوە کە لەبەرماندان، کاتێک لە بەرلین ماکینەیەکی فرۆشتن دادەنێن کە تیشێرتێکی تێدایە تەنها بە 2 یۆرۆ بەڵام پێش کڕینی دەبێت ڤیدییۆیەک ببینیت دەربارەی ئەو کرێکارانەی ناچار دەکرێن بە بڕە پارەیەکی کەم لەو کارگەیانەدا کار بکەن کە جل و بەرگە مارکەکان بەرهەم دەهێنن. ئەم ڤیدیۆیە لە رۆژی 24/4 دەرچووە کە لە هەمان کاتدا رۆژی جیهانی مۆدەیە و یادی رووخانی (Rana Plaza)یە لە بەنگلادیش لە ساڵی 2013 کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1000 کرێکاری کارگەیەکی جل و بەرگ کە بە رۆژانەیەکیی زۆر کەم و دوور لە مەرجەکانی پاراستن جل و بەرگیان بۆ مارکە جیهانییە ئەمریکییەکان بەرهەم دەهێنا . Fashion Revolution دەیەوێت پرسیار لای خەڵکی دروست بکات لەسەر جل و بەرگەکانیان، چۆن دروست دەکرێت؟ وە لە ژێر چ بارودۆخێکدا؟ سەرچاوە: boredpanda.com