ئامادەکردنی: دالیا کەمال
شانۆگەری "جەستەی ژن" لە ئێوارەی پێنج شەممە ۳۰/٤/۲۰۱٥لە تەلاری هونەر نمایش کرا. ئەم شانۆگەرییە لە دەرهێنانی نەهرۆ عەبدوڵا و لەلایەن هەر دوو ئەکتەر هێرۆجەواد، ئاکام تاهیر نواندی بۆ کراوە. نوسینی ماتئی ڤیسینكی ، وه‌رگیرانی مه‌ریوان هه‌له‌بجه‌یی .
لە لێدوانیکی وەرگێر بۆ سایتی سولی ئۆن ویب لەسەر دەقی شانۆییەکە وتی: "دەقە شانۆییەکە ناوی پەیکەری ژن"ە و رووداوەکانی باس لە گۆڕەپانی شەڕ لە بۆسنە دەکەن. ئەم نوسەرە بەڕەگەز ڕۆمانییە دواتر هاتۆتە فەڕەنسا نوسینەکانی بە ٤۰زمان وەرگێڕدراوە. ئەمە بۆ یەکەم جارە دەقێکی بە زمانی کوری پێشکەش دەکرێت، هەروەهاوتیشی "ئەو تراژیدیایەنەی ناو دەقەیەکە نزیکە لەو ڕووداوەنەی لەم دواییانەدا بەسەر کودستان بەتایبەت شانگال هات."
شانۆگەری "جه‌سته‌ی ژن" باس لەو ژنانه ده‌كات كه لەلایه‌ن جه‌نگاوه‌رەکانه‌وه یان ئاینه جیاوازه‌كان هه‌میشه وه‌ك ئامڕازی سه‌ركه‌وتن به كاری ده‌هێنن. له جه‌سته‌ی ژن‌دا وێنای ئه‌و ژنانە نیشان ئه‌دات كه چۆن ده‌ست درێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر له ئیستهادا توشی نه‌خۆشی ده‌رونی هاتون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه هه‌رگیز نەگەیشتون بە خەوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
وەبڕیارە نمایشی شانۆگەری "جەستەی ژن" تا ٥/٥/۲۰۱٥لەتەلاری هونەر بەردەوام بێت.

