فیستیڤاڵی گوڵ و نەمام لە سلێمانی

11/05/2015    02:12

فیستیڤاڵی گوڵ و نەمام لە سلێمانی 


Jînge

ئامادەکردنی : کاوان تەها

تۆی هاوڵاتی دەزانیت چەند باخچە لە سلێمانیدا هەیە؟

بەرێوەبەرایتی باخچەکانی  سلێمانی پێنجەمین فیستڤاڵی گوڵ و نەمامی لە پارکی ئازادی کردەوە. مەبەستی زیاتر لەم ڤیستیڤاڵە نزیکبونەوەی هاوڵاتیانە لە بەریوەبەرایتەکەو ئاشنا بون بە کار و چالاکی و ڕیژەی زۆری سەوزایی لە شاری سلێمانی.

فیستیڤاڵەکە بە بەژداری نۆزدە بەشی سەربە بەڕیوەبەرایەتی باخچەکان و پینج کۆمپانیای کەرتی تایبەت ئامادە بون.
زیاتر لە سەدان جۆری دار و نەمام و گوڵ پیشان دەدرێن کە بەرهەمی خۆماڵی باخچەکانە و لەسەرجەم پارک و باخچەکانی سلێمانی ڕوێنراون بەلەبەرچاوگرتنی  پلەی کەشوهەوای شارەکە.

فیستڤاڵەکەی پارکی ئازادی سەرکەوتوانە توانی ئەو بۆشاییە گەورەیە لە نیوان هاوڵاتیان و بەریوەبەرایتی لاببات کە دۆستانی گوڵو گولزار  دەتوانن بەشیوی بەرچاو زانیاری لەسەر گوڵ و نەمام و دار وەربگرن. وە لەلایەن  بەریوەبەرایتی باخچەکانەوە توانرا هاوڵاتیان  وشیار بکرینەوە وڕینماییان  پی بدریت لە پاراسنی ئەو پارک و باخچەو دار ونەمامی شەقامەکان و شوینە گشتیەکان.

هاوژین عوسمان رایگەیاند "بەوپێیەی بەریوەبەرایتی باخچەکان لەسالی ٢٠١٤ دا ٣٢ باخچەی نوێی دروست کردووە، بە بەمەش ژمارەی باخچەکان لە شاری سلێمانی گەیشتە ٥٢ پارک و باخچە و بلوار."
فیستیڤاڵە ٣ رۆژیەکە تا هەینی ٨-٥ -٢٠١٥ بەردەوامی هەبوو.

لیپرسراوی باخچەکانی سلێمانی  رایگەیاند "بەو هیوایەی هاولاتیان سودمەندبن  لە رینمای بەریوەبەرایەتیەکەیان  بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بکەین."


























هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw