Noux بۆ دیزاین کە دامەزرێنەرەکەی سوسان شێلییە، هەڵدەستێت بە دیزاین کردن و دروست کردنی حەوزێکی ماسی کە توانایەکی جیاوازی هەیە لە پاککردنەوەی ئاوی ناو حەوزەکە. ئەم حەوزە ناوی Avoیەو و بە بەکارهێناننی چەند تەکنیکێکی جیاواز دەتوانێت خۆی حەوزەکە پاک بکاتەوە. دەردراو و پیسایی ماسی ماددەی ئەمۆنیا دروست دەکات کە ئەمەش ماددەیەکی کوشندەیە بۆ ماسییەکان گەر لە حەوزەکەدا بمینێتەوە. بەهۆی فیلتەری ناو حەوزەکە، ئەم ئەمۆنیایە دەگۆڕدرێت بۆ خوێی ترشی نەتریک و ئەمەش سەرچاوەی خۆراکە بۆ رووەکەکانی ناو حەوزەکە. لە ئەنجامدا لە رێگەی رووکەکانەوە ئاوی ناو حەوزەکە پاک دەکرێتەوە. هەموو ئەم پڕۆسانەی کە لەناو حەوزەکەدا روودەدەن لە پێناو پاککردنەوەی حەوزەکەیە بە بێ دەستکاری کردن. سەرچاوە: fubiz.net