ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەهاوکاری قاوەخانەی کلتوری، ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ٥ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٦:٣٠ خولەک، ئێوارەیەک بۆ خوێندنەوەی ژمارەیەک لە شیعرەکانی دلاوەر قەرەداخی ڕێکدەخات بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی. لەو ئێوارەیەدا دلاوەر قەرەداخی چەند تێکستێکی خۆی دەخوێنێتەوە هاوکات هەمان ئەوتێکستانە بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنرێنەوە کە لەلایەن هەردوو خوێندکاری زانکۆی ئەمریکی پشتیوان کەمال و ڕوشدی بورهانەوە بۆ ئینگلیزی وەرگێڕدراون. لەبارەی ئەم چالاکییەوە پشتیوان کەمال کە ٥ تێکستی شاعیری ناوبراوی وەرگێڕاوە بۆ ئەو ئێوارە شیعرییە، بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند: "ئێمە لە زانکۆ کلاسێکمان هەیە، ئەو خوێنکارانەی کە ئەدەبی ئینگلیزی دەخوێنن، ئەتوانن ئەم کلاسە وەربگرن وەک سەرەکی یان لاوەکی، من کاتێک ئەم کلاسەم وەرگرت کۆمەڵێک تێکستم وەرگێڕا، مامۆستاکەمان زۆری بەدڵبوو، لە راستیدا ئەو پێشتر دلاوەر قەرەداخیی دەناسی بەڵام ئەم وەرگێڕانانە باشتر ئەو شاعیرەی بە مامۆستاکەمان (ماری لابرۆس) ناساند، لەوەوە ئەم پرۆژەیە گەشەی کرد تا وەرگێڕانەکان زیاتر بوون." وتیشی: "هەڵبژاردنی تێکستەکان بەپێی چێژی وەرگێڕ خۆی بوو بۆ تێکستەکان و لەم پرۆژەیەدا من ٥ تێکستی دلاوەر قەرەداخیم وەرگێڕاوە کە بریتین لە (باوکە پەنجەرەکە بکەوە قسەیەک لە دڵمدا ماوە دەیڵێم، زستان دێت، یار دڵی لام نییە، ئەو گوندە و وشەیەک بەسبوو) پشتیوان کەمال