ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵا
دوای ئەوەی لەلایەن بزوتنەوەی گٶڕانەوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی سلێمانی دەستنیشان کرا، پێش نیوەڕۆی رۆژی١٠ی ٥ی ٢٠١٥ بابەکر دڕەیی وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەریی سلێمانی دەستبەکار بوو.
لەوبارەیەوە بابەکر دڕەیی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە "هەوڵی جدی دەدەن لەپێناو پێشخستنی لایەنی هونەری و رۆشنبیری لە سلێمانی، بەجۆرێک کە بۆ خزمەتی هەموان بێت "
بابەکر دڕەیی تائێستا چەند پۆستێکی حیزبی لەناو یەکێتی نیشیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، جگە لەوەیش یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای وشە، هەروەها لەبواری نووسینیشدا خاوەنی چەند کتێبێکە و لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانیشدا وەک نووسەر کاری کردووە.
وێنەکان وەرگیراوە لە پەرەی تایبەتی بابەکر دڕەیی
.jpg)