عەدنان کەریم کۆنسێرتێک سازدەکات و ئەلبومە نوێکەیشی بڵاودەکاتەوە.
دوای ئەوەی بەسەرکەوتوویی لە شاری سلێمانی هونەرمەند عەدنان کەریم لەگەڵ گروپی موزیکیی مەحوی کۆنسێرتی "ئاواز و گۆرانیمان بۆتۆیە پێشمەرگە"ی پێشکەش بە گوێگرانی کرد، بڕیارە هەمان کۆنسێرت لە بەرواری ١٤ی ٥ی ٢٠١٥ لە شاری هەولێر و لەهۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بۆ گوێگرانی ئەو هونەرمەندە دووبارە بکرێتەوە، جێی ئاماژە بۆکردنە داهاتی هەردوو کۆنسێرتەکە پێشکەش بە خانەوادەی شەهیدان دەکرێت.
هەر هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، عەدنان کەریم بەشداری دەکات لە مەراسیمی واژووکردنی نوێترین ئەلبومی خۆی کە بریتییە لە "بادەی گوڵڕەنگی ٢"، ئەم ئەلبومەی هونەرمەند درێژکراوەی زنجیرەیەک ئەلبومی مەقام و بەستەی گۆرانیی کوردییەو دووەمین ئەلبومی ئەو زنجیرە ئەلبومەیە کە هونەرمەند تەرخانی کردووە بۆ مەقامە کوردییەکان. ئەم ئەلبومەی هونەرمەند کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشەوە بۆ ئەنجام دراوە.
ناوەندی ئەندێشە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ناوی بەرهەمەکانی ئەم ئەلبومەی هونەرمەند عەدنان کەریمی بەم شێوەیە بڵاوکردووەتەوە کە پێکهاتووە لە ٥ مەقام و ٥ بەستە، کە هەرمەقامێک و بەستەی خۆی لەگەڵداتە:
۱-مەقامی بەیاتی زەند : پەروانەی دڵم
سوخمەی کۆنی
۲-مەقامی دەشتی : کاروانی عاشقان
به زوڵف و ڕوخسار
۳-مەقامی ڕاست : ڕۆحی شیرینم
تۆزه تۆزه
۴- مەقامی هومایون: عەشقی گوڵەندامێک
بەرەو ئاسۆ
۵- مەقامی سەفەر :دەیری عیشق
نوری باده