سولی ئۆن وێب “Edifice” ناوی ئەو ڤیدیۆیە کە رۆجیریۆ سیلڤا بەرهەمی هێناوە، ئەو دەیەوێت لە رێگەی کۆریۆگرافییەوە پەیوەندی نێوان کەپڵێک پیشان بدات. جۆری سەماکە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک جوڵەی سەمای ئەمریکای لاتینە. موزیکی سەماکە لە لایەن ئەلاسکان تەیپس وەرگیراوە لە بەرههمی " Then Suddenly, Everything Changed". سیلڤا داوا لە هەردوو سەماکار کارمین دامیچیز Carmine De Amicis و هاریت واگهۆرن Harriet Waghorn دەکات کە یەکتریان خۆش بوێت، بەیەکەوە هەوڵ بدەن و لە یەک جیا ببنەوە و واز لە یەکتر بێنن، لە کاتی سەماکەدا. رۆجیریۆ سیلڤا لە روونکردنەوەی کارەکەیدا دەڵێت، "ئەم کارە دەربارەی پەیوەندییە، کە هەر وەک خانوویەک دروست کراوە. فۆرمە جیاکراوەکان دەنوشتێنەوە، دێن و دەچن و پێکەوە دەلکێن بۆ دروستکردنی کۆمەڵەیەکی یەکگرتوو." سەرچاوە: fubiz.net