شێرزاد حەسەن چوار کتێبی نوێ بڵاودەکاتەوە

17/05/2015    02:12

شێرزاد حەسەن چوار کتێبی نوێ بڵاودەکاتەوە 


Têkst

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
 
 
لە مەراسیمێکی تایبەتدا ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی ٥ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر چوار کتێبی نوێی نووسەر و ڕوناکبیر شێرزاد حەسەن بڵاودەکاتەوە. لەو مەراسیمەدا نووسەر ئامادەیی دەبێت و لەبارەی کتێبەکانییەوە کورتە باسێک پێشکەش دەکات، هەروەها د.هاشم ئەحمەدزادە لەبارەی ئەزمونی شێرزاد حەسەنەوە بۆ ئامادەبووانی مەراسیمەکە دەدوێت.
لەوبارەیەوە سۆران عەزیز بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی بە سولی ئۆنی راگەیاند، "کتێبەکانی شێرزاد حەسەن پێکهاتوون لە دوو چاپکراوی ئێمە و دوو چاپکراوی ناوەندی غەزەلنووس کە بریتین لە 'چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێی خۆت و تۆ بەسەر خۆتدا زاڵیت' چاپکراوی ماڵی وەفاییە و کاری وەرگێڕانە، هەروەها کۆمەڵە وتاری'دەرۆزەکەرەکانی سەربەستی'و نوێترین ڕۆمانی نووسەر 'دوا شەوی دابەزینی عیسا' کە چاپکراوی ناوەندی غەزەلنووسن."







هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw