سولی ئۆن وێب
دالیا کەمال
هۆرێن غەریب: ئەم شانۆییە باس لە شارێک دەکات کە هه‌موو خه‌ڵك به بریاریك بێبه‌ش ده‌كرین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و له ماڵه‌كانی خۆیاندا بخه‌ون.
شانۆی "سه‌یركه ,ئاوێنه‌كه‌ت خۆڵی مردووی لێ نیشتوه" بینینیكه بۆ سبه‌ینێ ی شاریكی وه‌ك شاری سلێمانی. شارێكه كه هه‌موو خه‌ڵك به بڕیاریك بێبه‌ش ده‌كرێن كه شه‌و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه. هۆرین غه‌ریب دەرهێنەری شانۆکە، پێ ی وایه كه "ره‌نگه له‌كاتی نیمایشدا بینه‌ر پێ ی وابێت هێشتا ئێمه له‌و حاڵه‌تەدا نین، بەڵام دیدگای ئه‌وان وایه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆینه‌وه كه هیچ رێگریه‌ك نییه وامان لێبکات نه‌گه‌ین بەوە‌ی له ناو نمایشه‌كه‌یا ده‌بینریت و ده‌بیستریت."
"شارێكه هه‌موو خه‌ڵك به بریاریك بێبه‌ش ده‌كرین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و له ماڵه‌كانی خۆیاندا بخه‌ون له بری ئه‌وه ئوتیلیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك ئوتێلی زۆر لەپڕ وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌و رۆژیكدا دروست بووه. ئاماژه به‌وه ده‌كات پرۆژه‌كه كۆنتره به‌ڵام ئێمه لێی بێئاگاین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ر به‌رز ناكه‌ینه‌وه و تەنها سه‌یری به‌رپێ ی خۆمان دە‌كه‌ین. له شاره‌كه‌یا دێین و ده‌ڕۆین، رۆژێك سه‌یر ده‌كه‌ین تا چاوو بڕكات ئوتیلیان دروست كردووه."
هۆرێن غه‌ریب لە روونکردنەوەی هێڵی گیشتی کارەكه‌دا زیاتر دەدوێت و دەڵێت، "له خوار شار له‌و دیوو ئوتێله‌كانه‌وه رووبارێك هه‌یه ئه‌و دیوو رووباره‌كه له‌ناو ته‌مدا وون بووه, كه‌س له‌و دیو رووباره‌كه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه. ئوتێله‌كان ده‌رگایه‌كی له‌سه‌ر شاره‌كه‌یه و ده‌رگایه‌كی له‌سه‌ر رووباره‌كه، گریمانه‌ی ئیشه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئوتێله‌و ده هه‌زار ژووری تیدایه ده‌هه‌زار كه‌سی تیدایه، هه‌ركه‌سه‌و له ژوورێكدایه هه‌موو ژووره‌كانی ئوتێله‌كه بچووكن. كۆمه‌ڵیك كارئه‌كته‌ری جیاواز هه‌یه له ئیشه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌كه‌و به ئامانجێك له ناو ئوتێله‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه, یان ده‌یانه‌وێت بڕۆن به ئاراسته‌ی ناو رووباره‌كه یان ده‌یانه‌ویت به ئاراسته‌ی ناو شار بڕۆن. وه‌كه‌سانێكیشی تێدایە كه ته‌واو تێوه گلاون و تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ سیستمی به‌ڕیوه بردنی ناو ئوتێله‌كان. وه كه‌سانیكش هه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌و سیستمه تێك بشكێنن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سیستمه ئیش بكه‌ن."
هۆرێن غه‌ریب لە وەڵامی پرسیاری "ئایا رووبار به‌مانای ره‌مز هاتووه له ئیشه‌كه‌دا؟" دەڵێت، "له راستیدا من ناوی نانێم ره‌مز به‌س رووبارێكه كه رووبارێكی راسته قینه یه گوێشت له هاژه هاژه‌كه‌ی ده‌بێت, به‌لاَم له‌وبه‌ره‌وه دونیایەك هه‌یه كه گه‌رانه‌وه‌ی نیه. پاشان له‌ناو ئیشه‌كه‌ی ئێمه‌دا ئیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردوه كه ئه‌م رووباره مه‌ودایه‌كی ره‌مزی وه‌رگرێت به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن له شانۆی پێشوتر "چاو ئه‌كه‌ینه‌وه جه‌سته سه‌حرایه‌و رۆح بیابان" به‌یانیه‌ك هه‌ڵدەستیت له‌به‌رده‌ركی سه‌را یه‌ك كه‌شتی گه‌وه‌ره هه‌یه، ئه‌م رووباره‌ش به هه‌مان شێوه‌یه. ئیمه كه سه‌یری ئیشه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، ئیمه شتێك نین له ده‌ره‌وه‌ی ریالیزم. ئه‌وه سنور به‌ندكردنی ریالیزمه كه جێگه‌ی ئیشی ئێمه تێدانابێته‌وه. ئه‌گینا ئیشه‌كانی ئێمه شانۆیه‌كی ریالیزمی (شانۆیه‌كی واقیعیه), به‌لاَم به‌و ئازادیه‌و به‌و فانتازیه‌ی كه تێیدایە؛ ئه‌گه‌ر خۆمانی لێ گێل نه‌كه‌ین."
پاش پرسیاری، ئایا له شانۆكه‌دا چه‌ندین ده‌نگی ناڕەزایی هه‌یه له سه‌ر سیستمی ئاماژە پێدراو، ئایا ئه‌م ده‌نگه ناڕزاییانە وه‌ك ده‌نگه ناڕەزاییه‌كانی ناو ژیان وون دەبێت؟ هۆرین غه‌ریب روونی دەکاتەوە، کە "شتێك هه‌یه له‌ناو نیمایشدا كه‌نابێت ده‌نگه ناڕەزایه‌كان به هێند سه‌یریان نه‌كه‌ین. من وێنه‌یك هه‌یه له یاده‌وه‌ریم ده‌رناچێت كه یه‌كه‌م جار به منداڵی رۆمانی "ته‌نه‌كه"ی یه‌شار كمالم خوینده‌وه (فیكره‌ت یه‌رماركلی ) كه كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی ناو رۆمانه‌كه‌یه، كه به ده‌ستوری ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ته‌نه‌كه لێدانی شار به‌ده‌رده‌كرێت، كاتیك ئەو له‌ناو سه‌یاره‌یه‌ك به‌سه‌ر پریدیكدا ده‌روات كه‌سێك به‌هه‌ڵه‌داوان و راكردن ده‌گاته لای سه‌یاره‌كه‌و خواحافیزی لێ ده‌كات. ده‌نگی ئه‌و كه‌سه پارسه‌نگی هه‌موو ئه‌و ده‌نگه ناره‌زایانه‌یه، له‌ناو ئه‌م ئیشه‌شدا دەتوانرێت هەمان شت بەدی بکرێت."
"شتێك من دڵم پێخۆشه له‌ناو ئیشه‌كه‌دا كه‌سایه‌تیه‌كان دابه‌ش نه‌بوون به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی قایل و نه‌ره‌زا، بەڵکو له‌ناو قایلترین و ملكه‌چترین كه‌سدا گیانێكی ناره‌زایی هه‌یه له‌ناو نیمایه‌شه‌كه‌دا ده‌ردە‌كه‌وێت."
یاریدەدەری دەرهێنەر رێژەن جەمال ئاماژە دەدات بە شیوازی نواندن لەم کارەیاندا و دەڵێت،
بەبڕوای من ئەم نمایشە نوێیەمان لەڕووی ئامادەبوونی ئەكتەرەوە, تەواو لەكارەكانی تری كۆڕی شانۆی با جیاوازترە. ئەكتەر لەم كارەدا پێویستی بە وزەیەكە كە ئاسان بەدەست نایەت، لەسەروو ئەو وزەیەی كە هەر ئەكتەرێكی ئەم ئیشەمان بەدرێژایی ئەزموونی خۆی كۆیكردۆتەوە. ئێمە پێویستمان بەئێنێرژییەكی زیاتر بووە، كارەكتەرەكانی ئەم نمایشە لەزیاد لەشوێنێكی كارەكەدا خاڵی وەرچەرخانیان هەیە، ڕونتر بڵێم چیرۆكی هەر كارەكتەرێك لەم ئیشەدا، زیاد لەجارێك گۆڕانكاری بەسەردا دێت. كەواتە ئەكتەر دەبێت زیاد لەجارێك ئامادەبوونی لەسەر شانۆ بگۆڕێت. نمونەی ئەكتەرێكمان هەیە پێنج كارەكتەر بەرجەستە دەكات، دەبێت جوڵە‌و دەنگی هەر پێنجیشیان تەواو جیاواز بێت، هەر بۆیە من وائەزانم ئەم ئیشەمان تەواو جیاوازە لەكارەكانی ڕابردومان. خاڵێكی زۆر گرنگ كە شایەنی ئەوەیە باس بكرێت ئەوەیە، هەموو ئەكتەرەكانی ئەم ئیشەمان، بەتەنها لەهۆڵی پڕۆڤە‌و لەچەند سەعاتێكی دیاریكراودا، كاتیان بۆ دروستكردنی تایپی كارەكتەرەكانیان دانەناوە، بەڵكو چەندین سەعاتی دوور‌و درێژیان لەدەرەوەی هۆڵەكانی پڕۆڤە لەگەڵ كارەكتەرەكانیان بەڕێكردوە.
لەم کارەدا چەندین سەرچاوەی جیاواز هەیە وەک هۆرێن غه‌ریب دەڵێت، "ئه‌وكاته‌ی 'كۆری شانۆی با' دروست بوو كه سه‌رچاوه‌كانی ئیشه‌كانمان بوون به ژیان گه‌راینه‌وه بۆ ژیان. پیشوتریش له ته‌جروبه ته‌نیایه‌كانی خۆمان پێش "كۆری شانۆی با" سه‌رچاوه‌كانمان هه‌ر ژیان بوو، بەڵام ره‌نگه ئه‌وكاته ژیانی خۆمان له ژیانی ناو ژووره‌كه‌ی خۆت و كتیبه‌كانت و ئه‌و جیهانه‌ی كه زۆر تێكه‌ڵی كلتور بووه. ئه‌وه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر نمایشه‌كانی پێشووتر هه‌بووه. ئه‌وكاته‌ی كه كۆری شانۆی با دروست بوو گه‌راینه‌وه بۆ ژیان خۆی, به‌راستی بۆت دەر‌ده‌كه‌وێت ژیان خۆی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. من یه‌كێكم له‌وانه‌یه‌ی كه‌هه‌رچه‌نده باسی كه‌م هه‌قی خۆی ناده‌مێ كه چه‌ند سه‌رسامی (ماركیز) م به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی كه‌له‌ناو رۆمانه‌كانیدایه, بەڵام كه‌سه‌یری ژیان ده‌كه‌ین یه‌كسانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه بۆیه گه‌رانه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بوو. ئه‌مه‌ش بوو پردێكی جوانی له‌گه‌ل بینه‌ر دروست كرد كه بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه خه‌ڵك داوای نمایشتمان لێ بكات. سه‌رچاوه‌یه‌كی ترمان له‌هه‌ندێك شوێن به‌دێڕیك یاخود دوو دێڕ هه‌یه له شكسپیر و هه‌روه‌ها له هێڵێكی كاره‌كه سوودێكی باشمان وه‌رگرتوه له (كافكا), له ئه‌تمۆسفیری كاره‌كه كه ناتوانم به زه‌قی دیاری بكه‌م. بە هەمان شێوە لە رۆمانی "١٩٨٤"ی ئۆروێڵ به‌راسته‌وخۆ شتێكمان له‌رۆمانه‌كه‌وه وه‌رنه‌گرتوه بۆ ئیشه‌كه بەڵام، كه قسه ده‌كین و گفتوگۆ ده‌كه‌ین هه‌ست ده‌كه‌ین گه‌ر بۆنێكیش بێت له ئۆرویل وه‌رمان گرتوه. هه‌موو وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت كه‌وتبێته ناو كارگه‌یه‌كی كیمیایه‌وه كه ئه‌كته‌ره‌كان هه‌موو ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، پێكهاته‌ی ئه‌م ماده‌یه به‌ر ئه‌وماده‌یه ده‌كه‌وێت و ئه‌م ره‌گه‌ز به‌ر ئه‌و ره‌گه‌ز شتێكی تیا دروست ده‌بێت تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌قی ئیشه‌كه ئێستا ته‌واو بوه."
ئەو هێڵەی لە کافکاوە وەرگیراوە، هێڵی کارەکتەری سیڤه‌ر کە جۆزه‌ر كافی ناو رۆمانی دادگایه، زانا نه‌وزاد رۆڵی دەبینێت و هێڵی کارەکتەری پاڵه، ئه‌ندام نەجات رۆڵی دەبینێت. بۆ بەشێکی ئەم هێڵە ستافەکە سوودیان وه‌رگرتووه له گریكۆری سامسای ناو میتامۆفۆری كافكا.
هۆرێن غەریب ١٩٧٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و هونەری شانۆی لە کۆلیژی هەنورەجوانەکانی زانکۆی بەغداد لە ساڵی ١٩٩٢تەواوکردووە. سێ ساڵ مامۆستای پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بووە. لە دروست بونی کۆڕی شانۆی با ئەندامی بووە.
کۆڕی شانۆی با ساڵی (١٩٩٩) له‌شاری سلێمانی دامه‌زراوه.
تا ئێستا (١٠) كاری شانۆیی‌و چه‌ندین ۆركشۆپی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ڕێكخستووه.
هۆڕین غەریب دەرهێنەری ۱٥دەقی شانۆیە ۳لە کارە کانی بە هاوبەشی لەگەڵ دەرهێنەر هیوا فایەق ئانجام داوە.
۱-وێنەی هەنەرمەند دوای تافی لاوی- لەگەڵ هیوا فایەق
۲-ئه‌و ده‌مه‌ی دنیا بێتامه، حه‌یرانێ - ده‌رهێنانی: هۆرێن غه‌ریب، هیوا فایه‌ق
۳-عه‌سرێ - ده‌هێنانی: هۆرێن غه‌ریب، هیوا فایه‌ق
٤-ئۆفیلی ۱۹۹۷
٥-سەرەتا بەرد بوو ۱۹۹٦
٦-دوا ئەفسانەی بوون ١٩٩٤
۷-سترانی شەمەنەفەری تارمایی ١٩٩٣
۸-ئەفسانەی بوون ١٩٩٤
۹-ئێوارەیەک گوڵەکان بۆنیان نەبوو ١٩٩٢
۱۰-دوا تێپ ١٩٩١
۱۱-پێكه‌وه له‌به‌هه‌شتا،
۱۲-ده‌ستێ جلی تر، ڕه‌ش ڕه‌ش
۱۳-چواره‌م نیوه‌ڕۆ پێش مه‌حشه‌ر
۱٤-به‌فری ڕه‌ش ئه‌بارێ
۱٥-چاوئه‌كه‌یته‌وه لمه جه‌سته، سه‌حرایه ڕۆح
کۆتا کاریشی "سه‌یركه، ئاوێنه‌كه‌ت خۆڵی مردووی لێ نیشتووه" کە بەم نزیکەنە نمایش دەکرێت.

ئەنیمەیشن: شاد کامەران