سولی ئۆن وێب هونەرمەند ئەلیهاندرۆ دوران هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی هونەری ژینگەیی. پرۆژەکەی بە ناوی "Washed Up" پڕۆژەیەکی بەردەوامی ئینستەڵەیشنی تەنزە ئامێزە. هونەرمەند هەستاوە بە کۆکردنەوەی چەندین ماددەی پلاستیک و پاشەڕۆی جۆراوجۆر و جارێکیتر دانانەوەیان لە شوێنی جیاواز و لە فۆرمی جیاوازدا. شایەنی باسە ئەم پڕۆژەیە بەردەوامی دەبێت و لە چەندین ناوچە و ووڵاتی جیاوازدا ئانجام دەدرێت. خۆڵوخاشاک و پاشەڕۆکان زۆر سەرنج راکێش دەردەکەون کاتێک دەکرێن بە هونەر، جگە لە پاک کردنەوەی ژینگە و جارێکی دی بەکارهێنانەوەی ماددەکان. سەرچاوە: 123inspiration.com کارێکی هاوبەشی سولی ئۆن وێب و گۆڤاری ژن