ئامادەکردنی: دالیا کەمال "لەم کارەدا، کەسایەتی بروسک بەرجەستە دەکەم ، کە بەکەسایەتێەکی تەمەن ٦٤ ساڵە و کاری لە منداڵیەوە تا کۆتای کارەکە کوشتنی مرۆڤە و یەکەم کەس کوشتوێتی مناڵی ناوسکی مامۆستایەکیەتی. دواتر لە گەورەبوندا بە پارە خەڵکی بۆ حیزبەکان و تەنانەت بەعسیش کوشتوە. ئێستاش وەک ڕاوچی دەسەڵات ئەوکەسانەی دەکوژێت کە ماڵی خۆیان جێناهێڵن و نایەنە ناو ئوتێلەکان." زمناكۆ كەريم ساڵی ١٩٨٠ لەسلێمانی لەدایک بووە، ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠١ پەیمانگای هونەرەجوانەکانی تەواو کردوە بەشی دەرهێنان. ٢٠٠٧ ئەکادیمیای هونەری لە بغداد تەواوکردووە بەشی نواندن، لە پەیمانگا وەک ئەکتەر زیاتر لە ١٢کاری شانۆیی کردووە وەک ئەکتەر و دوو کاریش وەک دەرهێنان، لە دەرەوەی کۆلیج و پەیمانگا زیاتر لە ٦ کارم ئەنجام داوە وەک ئەکتەر. بەدەر لە شانۆ نزیکەی ٢١ کاری فیلمی دۆکیۆمێنتەریم کردوە. "داود کەسێکی کاکەیی شاری کەرکوکە، تەمەنی ٥٠ ساڵە، لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی دەستبەرداری خوێندن دەبێت بەھۆی مامۆستایەکی عەرەب کە وانەی ئاینی پێوتۆتەوە و بەردەوام بەشێوەیەکی بێزارکەر ویستویەتی ناچاری بکات شایەتمانی پێبێنێت و بیکاتە ئیسلام .لەتەمەنی ١٨ساڵیدا دەچێتە ئەرکی سەربازییەوە و ئەودەمەش گەرمەی شەڕی عێراق - ئێران دەبێت، دیمەنەکانی کوشتنی بەکۆمەڵ و خوێنڕێژی و دڕندەیی مرۆڤ وای لێدەکات ھەڵبێت. دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵی منداڵی خۆی لەشاری کەرکوک باوکی لەگەڵ تەمبورێکی پیرۆز کە یادگاری باووباپیرانی بوە، رەوانەی دەکات بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە لەسەر سنوور لەوێ چاخانەیەک دەکاتەوە." "بەھۆی دیمەنێکی تۆقێنەری شەڕی براکان کەلەنێو چاخانەکەی ئەودا ڕوودەدات سەری خۆی ھەڵدەگرێ بەرەو ئەڵمانیا، لەوکاتەوە خەو داود بەجێدەھێڵێت و ناتونێت بنوێت. بڕیاری لەگەڵ خۆی داوە تا رژێمی بەعس لەسەر دەسەڵات بێت نەگەڕێتەوە کوردستان. لەوێ دەچێتە بەرکاری ئیدارەکردنی ھۆتێل و پسپۆڕی بەدەست دەھێنێت. لە شاری بەرلین و لەساڵی ١٩٨٩ لەرۆژی روخاندنی دیواری بەرلین بەرێکەوت کارەکتەری سەراب دەناسێت. لەدوای ٢٠٠٣ دەگەڕێتەوە شاری کەرکوک بەڵام نەدایک و باوکی ماوە نە ماڵی مناڵی.لە سەرەتاکانی تەمەنی منالَى هةرزةكارى ژەنیارێکی بەھرەمەندی ئامێری تەمبوربووە، لەخوێنڕشتن و درندەیی ھەڵدێت و دواتر بەناچاری خۆی دەبێتە بکوژ و خوێن بەرۆکی پێدەگرێتەوە." تاھیر عەبدولواحید عبداللە لەدایک بوی ساڵی ١٩٧٠ - شاری سلێمانی، دەرچوی قۆناغی ئامادەیی. • لەساڵی ١٩٨٩و بەبەردەوامی سەرقاڵی کاری ھونەریە لەبواری شانۆ-فیلمسازیدابووە. سەرەتای کارکردنی لەبواری شانۆ لەگەڵ ( تیپی نواندنی ئەزمەڕ)دا بوە. لەساڵی ١٩٩٥ تاھەڵوەشاندنەوەی ئەو تیپە لەساڵی ٢٠٠٣دا وەک سەرپەرشتیار کاری لەگەڵ ئەو تیمەدا کردووە. ئێستا لەگەڵ (کۆڕی شانۆی با)بەردەوامە. هەردوو کەسایەتی ئاماژە پێدراو لە شانۆیی "سەیرکە ئاوێنەکەت خۆڵی مردوی لێ نیشتووە" بەرجەستە دەکرێت کە لە دەرهێنانی هۆرێن غەریبە و وا بڕیارە ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە یەکەم رۆژی نمایش بکرێت و تا ٣١ مانگ بەردەوامی هەبێت لە تەلاری هونەر کاتژمێر ٦ی ئێوارە.