سولی ئۆن وێب هونەرمەندی لاوی سویدی تەمەن ٢٨ ساڵ Heartthrob Mans Zelmerlow لە پێشبڕکێی گۆرانی لەسەر ئاستی ئەوروپا لە وڵاتی نەمسا پلەی یەکەمی بە دەست هێنا. جێگەی باسە وڵاتی سوید شەشەمین جارە دەبێتە براوەی پێشبڕکێ گۆرانی ئەوروپا و دواجاری لە ساڵی ٢٠١٢ دا بوو. پێشبرکێی گۆرانی ئەوروپی بە یەکێک لە دێرینترین بەرنامەی تەلەفیزیۆنی دادەنرێت لە جیهانداو بۆ یەکەم جار لە ٢٤/٤/١٩٥٦ نمایش کراو دواتر بووە بەرنامەیەکی باو هەتا ئیستاش بەردەوامی هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دا گەورەترین یادکردنەوە بۆ ئەم بەرنامەیە کرا و وەک رێزلێنانێکیش بوو بۆ بینەرەکانیان.