ئاشنابە بە دوو کەسایەتی دی لە شانۆیی
photo: birwar Najm

26/05/2015    15:11

ئاشنابە بە دوو کەسایەتی دی لە شانۆیی"سەیرکە، ئاوێنەکەت خۆڵی مردوی لێنیشتووە" 


Şano

ئامادەکردنی: دالیا کەمال

من له‌م كاره‌ تازه‌يه‌ى "كۆرى شانۆى با" تاكو ئێستا رۆلى پێنج كاره‌كته‌ر به‌رجه‌سته دەکەم‌ يه‌كه‌م كاره‌كته‌ره‌كانيش بريتين له‌(لێكۆڵه‌رى١، لێكۆله‌رى٢، كاكلى تونچى، پارێزه‌ر ،دادوه‌ر). له ‌رووى بينا كردنى ئه‌م كاره‌كته‌رانه‌ سود له‌ رومانى "دادگای" كافكا وه‌رگيراوه‌. ئه‌م كاره‌كته‌رانه‌ له‌ رووى فورم و ته‌مه‌ن و زمان و...ته‌واو له‌ يه‌كترى جياوازن به‌لام هێلێكى هاوبه‌ش هه‌مويان بە یەکتری ده‌به‌ستێته‌وه‌ له‌رووى عه‌قله‌يه‌ت و بيركردنه‌وه‌و قسه‌كردنيانه‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌ى هه‌موويان يه‌ك كه‌سن. ئه‌م كاره‌كته‌رانه‌ هه‌موويان له‌ خزمه‌ت پیرۆز كردنى ياسا داددگا ئازادى (ئه‌و ئازادييه‌ى كه‌ خۆيان دايانناوه‌) له‌ هه‌مووى گرنگتر دامه‌زراوه‌ى داددگا له‌ ووزلاتدا له‌سه‌ر پێى خۆى به‌ وه‌ستاوى بهێلنه‌وه‌.
 
زه‌ريا سامى هادى عوسمان له‌ خێزانێكى كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ به‌روارى١٩-٠٤-١٩٨٣ له‌ پارێزگاى هه‌ولێرله‌گه‌ڕه‌كى ته‌يراوه‌ له‌دايك بووە. قۆناغى خوێندنى سه‌ره‌تايي له‌ هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌ قۆناغى ناوه‌ندي له‌ سلێمانى ته‌واو كرد.
٢٠٠٧-٢٠٠٨ به‌شى شانۆ لقى نواندن، له‌ په‌يمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلیمانی ته‌واو كرد. له‌ ئێستادا وانەبێژە له‌ ناحيه‌ى عه‌ربه‌ت.له‌گەڵ ئەمەشدا خه‌ريكى كارى هونه‌ريم و‌ تاكو ئێستا به‌ پيشه‌ى جياواز لە چەندین شانۆدا به‌شدار بووە.


 
میرخان نەورەس فەخری خەڵکی رەواندزە بنەماڵەیان دەچێتەوە سەر میرەکانی رەواندز لە٢١-٠٩-١٩٨٥ لەدایک بووە. وەختی خۆی یەکێک لە باپیرەکانی خۆشەویستەکەی لە باوەشی فریشتە یان مەلائیکەی مردن رزگار کردووە. ئیتر لەو وەختەوە لەعنەتێکیان هەیە کە دەبێت هەموو نێرینەکانی ئەم بنەماڵەیە بگەرێن شار بەشار و لادێ لادێ تا خۆشەویستەکانیان دەدۆزنەوە، بەوەشا دەزانن کە ئەوە خۆشەویستەکەیانە لە سەرە مەرگدایە و دەبێت ئەوان رزگاری بکەن. خۆشەویستەکەی میرخان ناوی تەنکەیە زۆر لە مار دەترسێت خەڵکی دێیەکە بە ناوی لم باران، لەوێ میرخان دەیدۆزێتەوە كە لەسەرە مەرگدایە، پاشان دەیهێنێتەوە بۆ رەواندز لەوێ پێکەوە دەژین. دوای ماوەیەک میرخان دەچێت بۆسەفەر تا دێتەوە ماری ناو تابلۆیەک کە لە ئەنتیکە خانەیەک دەیبینێ دەدات بە تەنکەوە، میرخان باوەر بەمە ناکات دەڵێت تەنکە نەمردووە، "من دەچم دەیهێنمەوە" بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا دەبێت.

محەمەد مستەفا فەرەج لە ۱٦/۹/۱۹۸٦ لە سلێمانی لە دایبووە، لە ساڵی ۲٠٠۳ چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆ/دەرهێنان و لە ٢٠٠٨دا تەواوی دەکات.
سەرەتای ئیشکردنی لە شانۆدا دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۹ کە بەشداری وۆرکشۆپێکی کردووە بە سەرپەرشتی نیگار حەسیب و  
لە ساڵی ۲٠٠٤ بووم بە ئەندام لە "کۆڕی شانۆی با". دواتر لە ساڵی ۲٠٠٥ وەک ئەکتەر بشداریی کردووە لە شانۆیی "دەستێ جلیتر رەش رەش" لە دەرهێنانی هۆرێن غەریب کە بەرهەمی "کۆڕی شانۆی با" بوو. دواتر لە ساڵی۲٠٠۸ بەشداری وۆرکشۆپی سەمای هاوچەرخم کرد بە سەرپەرشتی کۆریۆگرافەر کاروان عومەر.
لە ۲٠٠۹ بەشداری شانۆیی "بەفری رەش ئەبارێ" ی کردووە وەک ئەکتەر، لە دەرهێنانی هۆرێن غەریب و بەرهەمی "کۆڕی شانۆی با".
 ساڵی ۲٠۱۱ بە شداری بەرهەمێکی تری هەمان گروپ کردووە وەک ئەکتەر بە ناوی "چاو ئەکەیتەوە لمە جەستە سەحرایە رۆح" لە دەرهێنانی هۆرێن غەریب.لە ساڵی ۲٠۱٤ لە دوای پەیمانگا یەکەم کاری خۆم کردووە وەک دەرهێنەر بە ناوی "وشکەساڵی و درۆ". ئێستاش لە دواین کاری گروپ بە ناوی "سەیرکە، ئاوێنەکەت خۆڵی مردوی لێنیشتووە" وەک ئەکتەر بەشدارە.

هەردوو کەسایەتی ئاماژە پێدراو لە شانۆیی "سەیرکە، ئاوێنەکەت خۆڵی مردوی لێنیشتووە"  بەرجەستە دەکرێت کە لە دەرهێنانی هۆرێن غەریبە کە ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە نمایش کراو تا ٣١ مانگ بەردەوامی هەبێت لە تەلاری هونەر کاتژمێر ٦ی ئێوارە.


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw