ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵا نووسەر و وەرگێڕ مەریوان هەڵەبجەیی ٥ دەقی شانۆیی نووسەر و شانۆکاری بەناوبانگی ئێرانی محەمەد یەعقوبی بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێت و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئامادەیی محەمەد یەعقوبی لە مەراسیمێکدا بڵاوبکرێنەوە. دەقەکان پێکهاتوون لە هەریەک لە " وشکه ساڵی و درۆ، زستانی 88، مانگ له ئاودا، خوله‌کێکی بێده‌نگی و سه‌مای کاغه‌زه دڕاوه‌کان" وەک وەرگێڕی دەقەکان ئاماژەی بۆ دەکات ئەم ٥ دەقە لە باشترین شانۆنامەکانی یەعقوبیین و بۆ چەند زمانێکی بیانی وەرگێڕدراون و کۆمەڵێک خەڵاتی زۆریشێان بردووەتەوە. لەبارەی نووسەری شانۆنامەکان و ئاشنابوونی خۆی بەو نووسەرە مەریوان هەڵەبجەیی بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند"ئه‌گه‌ر له 15 بیست ساڵێ رابردودا محمه‌دی یه‌عقوبی باشترین شانۆنامه‌نوس و ده‌رهێنه‌ری ئێڕان نه بێت ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین یه‌کێک له باشترینه‌کانە شانبه‌شانی یه‌ک دوو شانۆنامه نوس و ده‌رهێنه‌ری تریان که توانیویانه سه‌رنجی زۆرترین بینه‌رو ره‌خنه‌گری شانۆ بۆلای خۆیان رابکێشن . ئاشنابونی من به محه‌مه‌د یه‌عقوبی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی1997 ئه‌وکاته‌ی شانۆیی زستانی 88 له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جردا نمایشکراو خه‌ڵاتی باشتترین ده‌ق و باشترین ده‌رهێنان و خه‌ڵاتی دوو باشترین ئه‌کته‌ری وه‌رگرت، . سه‌رنجدان و گرنگی پێدانی من بۆ محمه‌د یه‌عقوبی له‌و رۆژگاره‌وه ده‌ستی پێکردو ساڵ به ساڵ چڕتر بوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام بوه و هه‌میشه یەعقوبی ئاستی له هه‌ڵکشاندا بووه. دوای ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی ساڵی 1997 تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 30 خه‌ڵاتی گه‌وڕه‌ی بۆ ده‌قه‌کانی بۆ ده‌رهێنان و نواندنی ئه‌کته‌ره‌کانی به‌دده‌ستهێناوه. 17 شانۆ نامه‌ی نوسیوه وه‌ه‌رگێڕدراون بۆ زمانه کانی ئنگلیزی و فه‌ره‌نسی ئه‌ڵمانی و تورکی و روسی ئازاربیجانی ... له چند به‌رهه‌مێکی له چه‌ند ویلایه‌تێکی ئه‌مریکاو چه‌ند شاری سوید و ئه‌ڵمانیا و نه‌مساو فه‌رنساو سویسرا‌و بریتانیا‌و که‌نه‌داو ئوسترالیا‌و پۆله‌ندا پێشکه‌ش کراون و پێشوازییان لێکراوه‌و به‌رده‌وام هه‌ر کارێک له‌تاران پێشکه‌ش ده‌کات جگه‌له‌وه له چه‌ند پارێزگایه‌کی ئێران نمایشی ده‌کهات زۆر جار بۆ جاری دوه‌م و سێ یه‌م له تاران نمایش ده‌کرێته‌وه‌و پاشان بانگێشتی وڵاتانی خۆر ئاوا ده‌کرێت." سەبارەت بە وەرگێڕانی دەقەکانی یەعقوبی بۆ زمانی کوردی، وەرگێڕی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات"ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک خه‌ریکی وه‌رگێرانی کۆی شانۆ نامه‌کانی محه‌مه‌د یه‌عقوبیم و ده‌مێکه یه‌ک له‌سه‌ر سێی کتێبه‌کانیم ته‌واو کردوه ، به‌داخه‌وه له به‌ر نه‌بونی بودجه له‌م دوساڵه‌داو له‌به‌ر ئه‌و دۆخه مافیاییه‌ش که چه‌ند که‌س و چه‌ند گروپێک ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر ده‌زگاکان و دۆخی کتێب و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌دا من ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ نه ڕه‌خساوه چاپ و بڵاویان بکه‌مه‌وه دیاره ئێوە دەزانن تائێشتا، 6 شانۆنامه‌ی بیانی، واته نوسه‌ره‌انی خۆرئاوا که من ترجمه‌م کردوه نمایش کراون پێشوازیییان لێکراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا وه‌ک کتێب چاپ نه‌کراون، بەڵام خۆشبەختانە ئەم پرۆژەیە لە ئاییندەیەکی نزیکدا بە سپۆنسه‌ری کاک به‌کری بینه‌ر و به‌ڕێو به‌رایه‌تی شانۆیی سلێمانی 5 له‌و کتێبانه له مه‌راسیمێکدا و به ئاماده بونی یه‌عقوبی بڵاو ده‌کرێته‌وه"