هەر یەک لە کەسایەتییەکان و تایبەتمەندییەکانیان لە شانۆیی

28/05/2015    16:44

هەر یەک لە کەسایەتییەکان و تایبەتمەندییەکانیان لە شانۆیی "سەیرکە ئاوێنەکەت خۆڵی مردووی لێ نیشتووە" 


Şano

ئامادەکردنی: دالیا کەمال

هاجەر ژنێکی ٤٧ ساڵە، کە خێزانەکەی پێک هاتووە لە ٢٣ کەس و هەمویان وون بوون، تەنها خەوەکانی رێنیشاندەرین بۆ دۆزینەوەی. دواجار خەوەکەی دەهێنێتە ناو ئەو ئوتێلەی کە لە شارەکەدا دروست کراوە و لەگەڵ رووداوەکانی ئوتێلەکەدا تێکەڵ دەبێت.

ناز ساڵح خاوەنی بڕاوانامەی ماستەرە لە بواری دەرهێنانی سینەمایی لە ووڵاتی بەڕیتانیا. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری "کۆڕی شانۆی با" یە و لە چەندین کاردا بەشدار بووە وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لە  ناوەوە و دەرەوەی ووڵات.



پاڵە ناسراوە بەپاڵەی شەهید خەبات، باوکی پاڵە کە ناسراوە بەشەهید خەبات یەکێکە لەپێشمەرگە شەهیدەکان لەکاتی شەڕی ناوخۆ، پاڵە کاتێک منداڵ بووە باوکی شەهید کراوە.

دایکی بەخێوی کردووه پاشان هاوڕێکانی باوکی پاڵه، پاڵە دەبەنە لای خۆیان له ده زگای زانیاری دایده مه زرێنن و پاشان دەیکه ن به به ڕێوبه ری پاسه وانه کانی قه برستانی مه سئوله کان. پاشان که ئوتێله کان دروست ده کرێ پاڵه ده خرێته یه کێک له ئوتێله کان که ئوتێلی نمایشه که مانه. به ڵام ئەو به رده وام جه خت له وه ده کاته وه که به هه ڵه هێنراوه ته ئو تێله که و خۆی له وه به شیاوتر ده زانێ که له گه ڵ ئه و کۆمه ڵه خه ڵکه ی له ئوتێله کان دەمێننەوە بژی. پاشان قرژاڵێک له ده ره وه ی ئو تێله که دەهێنێت بۆ ئه وه ی بیکات به هاوڕێ ی خۆی و په یوه ندی داببڕێت له گه ڵ ئه وانه ی ئو تێله که.

کاتێک قرژاڵه که لەلایەن خه ڵکانی ئوتێله کە دەکوژرێ، پاڵه توشی( مسغ) بوون ده بێ له مرۆڤ بوون ده رده چێت که له مسغی کافکا وه وه رگیراوه. کاتێ پاڵه وه ک حه یوانێک هه لسو که وت ده کات و به تێگرتنی ( سێوێک) له لایه ن (داود)ەوە، سێوه که له پشتی پاڵه ئه چه قێ و پاڵه کۆتای دێت.

 ئەندام نەجات لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٩پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و بەژداری چەندکارێکی شانۆیی کردووە لە پەیمانگاو دەرەوەی پەیمانگا. ئەونمایشانەی کەبەژداری تێدا کردووە دەگاتە نزیکەی ١٢ کاری شانۆیی. ٥ کاری بەردەم کامێرا و ،وەکارێێکی (performance) کە فکرەودەرهێنانی خۆی بووە و لەپەیمانگای هونەرە جوانەکان نمایش کراوە. وە لە ئیێستادا مامۆستای شانۆیە لە باخچەی ساوایان.



هەردوو کەسایەتی ئاماژە پێدراو لە شانۆیی "سەیرکە، ئاوێنەکەت خۆڵی مردوی لێنیشتووە"  بەرجەستە دەکرێت کە لە دەرهێنانی هۆرێن غەریبە. لە ٢٥ی ئەم مانگە دەست بە نمایش کراو وا بڕیارە تا ٣١ مانگە بەردەوامی هەبێت لە تەلاری هونەر کاتژمێر ٦ی ئێوارە.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw