واقیع لەوێیە لەولاتر و لە شوێنێکی نادیار

30/05/2015    15:02

واقیع لەوێیە لەولاتر و لە شوێنێکی نادیار 


Şano

سەدیق عەزیز

ئەوەی  پیدەڵێن گونجاندن لەگەڵ واقیع،یان ئەوەی کە دەڵێن  شانۆ دەبێت رەنگدانەوەی  ئەم واقیعەبێت ،ئەوەی شانۆ دەبێت بۆنی  ساتە وەختەکانی ئێستای ژیانی لبێت، بەبێ تێفکرین لەوەی کە واقیع یەک رەنگ و یەک مانا و یەک بابەتی کۆنکرێتی نیە،هەلگری یەک تێروانین و یەک خوێندنەوە و یەک ئاستی بینراو نیە، واقیع ئەوە نیە کەدەیبینین و تێیدا دەژین، دەشێت واقیع  لەوێ بێت  لە ناو نادیاردا ،لە شوێنێکترو  لەناو تاریکیدا ،دەشێت واقیع لە ناو هەناوی مێژودابێت ، لە ناو ئەفسانەو ئستورەکاندا ،دەشێت  ئێمە لە ئاسمان و لەو بۆشایدا بەدوای واقیعدا بگەریێن  ،یان دەشێت واقیع هەر لە ئەزلەوە بونی نەبووبێت،تێروانین بۆ واقیع لە زەمەنێکە وە بۆ زمەنێکی دیکە و لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگورێت ، ئەوە ئێمە خۆمانین کە ناو و شوناس بۆ زمەن و شوێن و  کات دادەنێنێن  و چوارچێوەیان بۆ دروست دەکەین .واقیع چیەو چۆن پێناسە دەکرێت و چۆن خوێندنەوەی بۆ دەکرێت  شتێکەوە و ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە بەرامبەر چەمکەکانی وەک واقیع و راستی و حەقیقەت لە شانۆی کوردی و لای شانۆکاری کورد شتێكی دیکەیە ،خوێندەوە بۆ ئەو چەمکانە روکەش و  قسەی باوی ژیانی ناو رۆژانەیە، دوورە لە خوێندەوەیەکی مەعریفی، دورە لە تێروانین و قوڵبونەوەی وردی ئەودیوەی ژیانی ناو واقیع، شانۆی کوردی لەسەر مەجاز و دیوە راستەقینەکەی ئەودیوی واقیعەوە ئیشناکات ،لەسەر پەیوەندیە سادەکانی نێوان مرۆڤەکان ئیشناکات، لەسەر  ناخ و ئەودیوەی دنیا نەبینراوەکانی ناو ناخی مرۆڤ کارناکات، بەکوردتی ئیشکردن نیە لەسەر خود و ماهیەتە نەبینراوەکانی  مرۆڤ، ‌هێندەی ئیشکردنە لەسەر فۆرم و شتە روکەشەکانی دەرەوەی مرۆڤ  . شانۆکاری کورد ئەو کات شانۆ بەواقیع دەزانێت کە باس لە  گەندەلی دەسەلات و نەبونی نەوت و کارەبا بکات  ، یان  هەمیشە  شانۆ بکاتە هەلگری روحێکی موعارەزە بەرامەبر دەسەلات ،هەمیشە وەک هونەرەیکی بەرگری  و دژە  دەسەلات بیناسێێنێت   ،جا ئەو دەسەلاتە کێیەو چیە ئەمە کێشەیەک نیە، من پێموایە هیچ کاتێک لە ئێستادا بەقەدەر  مەسەلەی گەندەلێ و قسەکردن لەسەر دەسەلات ختوکەی بینەر نادات ،بەلام ئێشکردن بەم رووکەشە ، بەم فۆرمە سادە بینراوە ،هەمان هەلەی مێژوو دوبارەدەکەینەوە ،هەمان هەلەی سالانی هەشتاکانی ئەوکات  ،کە هۆلەکان جمەی دەهات لە بینەرو ،دوای راپەرینیش بۆ دەرمان بینەر دەست نەدەکەوت. شانۆکاری کورد دەبێت بگەرێتەوە بۆ  ئەسلی مرۆڤەکان خۆیان ،نەک تەنها  دیاردە بینەراوەکانی دەروەی مرۆڤ. هێنریک ئبسن لە شانۆی یۆن گابرایلدا باس لەگەندەلی دەکات ،بەلام گەندەلی بەستۆتەوە بە خودی ئینسان خۆیەوە ،بەتاکەوە لەبەر ئەوەی دەسەلات هەمیشە لەسەروە شۆڕ نابێتەوە بۆ خوارەوە، بەلکو لە خواریشەوە  بەرو سەرەوە دەراوت ، تاک هەمیشە مومارەسەی دەسەلات دەکات ،گەندەلی هەر ئەوەنیە پارە و سەروەت سامان بەفیرۆدەچێت، بەڵکو کاریگەریەکانی پشتی گەندەلی چیە بۆ خودی ئینسان بە گەندەڵ و نا گەندەلەکانەوە، کە ژیان دەکاتە ژیانێکی  روکەش ، خۆشەویستیەکی پڕ لەدرۆ ،بێ بەهاکردنی پەیوەندیەکان ،هیچ نوسەرێک بەقەدەر چیخۆف باس لە سادەیی ژیان و نەبینراوەکانی ئەو دیوی ژیان ناکات ،وەک لارش نورین توڕهەلدراوەکانی ئەودوی ژیان زیندو ناکاتەوە، وەک یۆن فوسە باس لەگرفتە هەستپینەکراوەکان ناکات.


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw