لە مۆزەخانەیەکی ووڵاتی بێلگیوم کارێکی ناوازە لە رێگەی تەکنەلۆجیاوە ئەنجام دەدرێت بە بەکارهێنانی میدیای هەمەچەشن (مەڵتی میدیا). لە مۆزاخانەیەکی فاشن کە کورتکراوەکەی (MoMu)یە دیوارێک لە شێوەی شاشەدا دروست دەکرێت بە ناوی گەڕیدەی مۆزەخانەکە. لە رێگەی ئەم شاشەیەوە خەڵکی دەتوانن بچنە ناو ئەرشیف و داتای مۆزەخانەکە و رێگەیان پێدەدرێت دەست لە شاشەکە بدەن و بەناو داتاکاندا بگەڕێن. لە تازەترین تەکنیک بەکار هاتووە بۆ ئەم پرۆژەیە و لە رێگای دەست لێدان لە شاشەکە، دەتوانن چەندین بابەت و خوێندنەوە لەسەر فاشن دەستەبەر بکەن. ئەم شاشەیە هەمیشە لەبەردەستی ئامادەبوانی دایە بەو پێیەی ئەگەر مۆزەخانەکەش کاتی دەوامی ئاسایی نەبێت، شاشەکە بەردەوام لە کارکردن دایە. سەرچاوە: dexigner.com