وۆرکشۆپێک بۆ شانۆی ڕاگوزەر

18/06/2015    14:52

وۆرکشۆپێک بۆ شانۆی ڕاگوزەر "ئیرتیجال" بۆ کوردانی هانۆڤەر بەڕێوەچوو 


Şano

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵا

ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی ئەم مانگە لە شاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا وۆرکشۆپێکی تایبەت بە شانۆی راگوزەر "ئیرتیجال" بەڕێوەچوو، وۆرکشۆپەکە لەلایان شانۆکار شوان کەریمەوە ڕێکخرابوو و سەرجەم بەشداربووان کورد بوون. جێی ئاماژە بۆکردنە بڕیارە لە مانگی ٨ی ئەمسالدا ئەم چالاکییە درێژەی هەبێت.

سەبارەت بە وۆرکشۆپەکە دیار عومەر بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەو چالاکیانە بە سولی ئۆنی ڕاگەیاند"بەشداربووانی ئەم وۆرکشۆپە پێکهاتبوون لە ١٠ کەس کە شانۆکار، موزیسیان، سینەماکار، پەیکەرتاش و کەسی ئاساییشی تێدایە. ئەم وۆرک شۆپە سەرەتایەک بوو بۆ دۆزینەوەی شێوە نمایشێکی گونجاو بۆ ئێستامان و پەروەردەکردنی ئەکتەری وشیارو تەندروست و ئامادە بۆ کۆمەلە نمایشێکی ڕاگوزاری "ئیرتیجال".

 لەم وۆرکشۆپە کۆمەڵی راهێنان ئەنجامدرا بە سەرپەرشتی شانۆکار شوان کەریم کە هەمووانی دڵخۆشکرد هەر ئەمەش وایکرد بیر لە هەنگاوی دووەم بکرێتەوە کە وۆرکشۆپێکی ترە بۆ هەمان گروپ کە بڕیارە لە مانگی ٨ی ئەماساڵدا بەڕێوەبچێت.




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw